چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

لە 4 ساڵی رابردوو زیاتر لە هەزار مزگەوت لە سوریە كاول كراون

بەپێی ئامارێكی تۆڕی راگەیاندنی (ساحل) لە سوریە، حكومەتی ئەسەد لە ماوەی چوار ساڵی رابردودا زیاتر لە (1000) مزگەوتی لەو وڵاتە كاول كردووە.

بەپێی ئامارەكە، مزگەوتی (عومەری)، یەكەم مزگەوت بوە لە سوریە كە لەسەرەتای شۆڕشی ئەو وڵاتە و لەلایەن حكومەتی بەشار ئەسەدەوە بە تانك كاول كراوە.

ئەوەش خراوەتەڕو، لە ماوەی ئەو چوار ساڵەدا حكومەتی ئەسەد زیاتر لە (1000) مزگەوتی كاول كردووە، كە بەشێكی زۆریان لەگەڵ زەویدا یەكسان كراوەتەوە.

لە دیارترینی ئەو مزگەوتانەشی كراونەتە ئامانج، مزگەوتی (خالیدی كوڕی‌ وەلید) لە حمس‌و سوتاندنی مزگەوتی (بەنی ئومیە) لە حەلەب بووە.

بە وتەی بەشێك لە چالاكوانانی سوریە، بەهۆی ئەوەی زۆربەی خۆپیشاندانەكان لەدوای نوێژی هەینییەوە لە مزگەوتەكانەوە دەست پێ دەكات، حكومەتی ئەسەد ئەو شوێنانە دەكاتە ئامانجی بۆردومانەكانی، جگە لەوەش حكومەت هاوڵاتیان تۆمەتبار دەكات كە چەك و پێداویستی لە مزگەوتەكاندا حەشار دەدەن.

هاوكات بەوتەی شێخ جەمیل حەمەوی، وتاربێژی یەكێك لە مزگەوتەكانی شاری حەما، پێشتریش و لە سەردەمی حكومەتی حافز ئەسەدا، (17) مزگەوت لە شاری حەما لە سەرەتای هەشتاكاندا كاول كراون.

ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە لە ماوەی ساڵانی رابردوو زۆرێك لە مزگەوتەكانی سوریە بوونەتە شوێنی راهێنانی هێزی گرووپە چەكدارە تیرۆریستەكان و شوێنی هاندانی خەڵك و بەتایبەت لاوان بۆ پەیوەست بوون بە ئەو گرووپانەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.