دۆخی بندی ژنانی زیندانی سنە زۆر نالەبارە

دۆخی بێهداشتی و ئاسایشی بەندی ژنانی زیندانی سنە زۆر نالەبارە و ئەو زیندانیانە تەنانەت لە مافی هواخۆریی پێویست بێبەرین.

بە پێی راپۆرتی ماف نیوز، وێڕای ئەوەكە 16 زیندانیی لە بەندی ژنانی زیندانی سنە دەژین، بەڵام هێشتاكە ئەو بەندە هەواخۆرییەكی زۆر بچووكی هەیە، كە نزیكەی 5 یا 6 میترە و بەكردەوە زیندانیان لە مافی هەواخۆریی بێبەرین.

هەروەها تا ئێستا بەندی زیندانیانیانی ژنی سیاسی، لە بەندی گشتیی ژنان جیا نەكراوەتەوە و تەنیا یەك بەندی ژنان لە زیندانی سنە بوونی هەیە.

رێژەی زیندانی زیندانی 16 كەسە و لە شوێنێكی بچووكدا دەژین و مەجالی هەواخۆریی پێویستیشیان نیە و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەیكە هەندێ لە زیندانیان ئەو بەندە تووشی جۆرەها نەخۆشی لەبەر نەبوونی خۆری پێویست، ببن.

ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە كەڵك وەرگرتن لە چارشێو بۆ زیندانیانی ژن لە نێو بەندەكەیاندا زۆرەملێیە، بەڵام وێڕای ئەوە چەندین جار مەئمورانی زیندان دەستیان داوەتە پشكنینی جل و بەرگی ئەو زیندانیانە.

شوێنی بچووكی هەواخۆرییەك كە لە بەندی ژنانی زیندانی سنە هەیە، زۆرتر بۆ وشك بوونەوەی لیباسی زیندانیان كەڵكی لێ بوەردەگیردرێت و ئەوان ناتوانن كەڵكی تری لێ وەربگرن.

لە لایەكی دیكەوە ئەو بەندە لە هەرجۆرە پێداویستیەك بۆ ئاسایش و ئارامی زۆرتر بێبەرین و فرۆشگایەكی بچووكیش كە لەو بەندە هەیە، بە پێچەوانەی باقی بەندەكانی دیكەی زیندانی سنە، كەلوپەلی پێویست بە كاروباری زیندانی تێدا نیە.

لە تەنیش ئەو پێداویستیە كەمانە، زیندانیانی سیاسی ژن لە كەمترین مافی چاوپێكەوتن لەگەڵ بنەماڵەكانیان بێ بەرین و تەلەفۆنەكانی ئەو بەندە ماوەی چەند مانگێكە بڕاوە، بابەتێك كە لە هەموو بەندی زیندانیانی سیاسی ئێران هاوشێوەیە و زیندانیان لە مافی پەیوەندیی گرتن لەگەڵ بنەماڵەكانیان بێ بەرین.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.