چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

زیندایەكی سیاسی كورد سەركەوتووانە كۆتایی بە مانگرتنەكەی هێنا

زیندانیەكی سیاسی كورد پاش 5 رۆژ كۆتایی بە مانگرتن لە خواردنی ناڕازییانەی خۆی هێنا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، زیندانیەكی سیاسی كوردی بە ناوی “چەنگیز قەدەم خێری” كە لە رێكەوتی یەكشەممە 9ی مانگی خاكەلێوەی ئەمساڵەوە دەستی دابووە مانگرتن لە خواردن، ئەمڕۆ بە شێوەی سەركەوتووانە كۆتایی بە مانگرتنەكەی هێنا.

چەنگیز بە پەیامنێری “زاگرۆس پۆست”ی راگەیاندووە، كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی مانگی خاكەلێوە پاش 5 رۆژ مانگرتن لە خواردن، دادستانی شاری مەسجد سلێمانی بەڵێنی پێداوە، كە ئەگەر كۆتایی بە مانگرتنەكەی بهێنێ دەیگوازنە بۆ زیندانی شاری سنە و بەو بۆنەوە مانگرتنەكەی بەمچەشنە سەركەوتووانە كۆتایی پێهێناوە.

“چەنگیز قەدەم خێری” زیندانی سیاسی كوردی خەڵكی شاری كامیاران، رۆژی شەممەی ئەم هەفتەی رایگەیاند، هەفتەیەك لەوەپێش رابردوو بنەماڵەكەی بە مەبەستی چاوپێكەوتن لەگەڵ رۆڵەكەیان بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێ و جێژنی نەورۆز سەردانی زیندانی مەسجد سولەیمانیان كردووە، بەڵام لە لایەن كاربەدەستانی زیندانەوە پێش بە ئەو چاوپێكەوتنە گیراوە و ناوبراو لە ناڕەزایی بەو كردەوەیەی كاربەدەستانی زیندان دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.

چەنگیز قەدەم خێری، لە 3 ساڵ لەوەپێشەوە كە دەستگیر كراوە، بە هۆی مانەوەی گوللە لە جەستەی، بە دەست عفونەتی زۆرەوە دەناڵێنێت و تا ئێستا چارەسەریی پزیشكی پێویستی بۆ نەكراوە.

چەنگیز قەدەم خێری ساڵی 1390ی هەتاویی هاوڕێ لەگەڵ محەمەد حسێن رەزایی (خوسرۆ)، فەخرە فەرەجی(فەردین) و ئەیوب ئەسەدی لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامی بە تۆمەتی هاوكاریی لەگەڵ “كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان” لە نزیك شاری سنە دەستگیر كران.

چەنگیز قەدەم خێری خەڵكی شاری كامیاران بە 40 ساڵ زیندان و دوور خرانەوە بۆ زیندانی مەسجد سولەیمان، فەخرە فەرەجی(فەردین) خەڵكی شاری مەریوان بە 25 ساڵ زیندان دوور خرانەوە بۆ زیندانی تەبەس، محەمەد حسێن رەزایی (خوسرۆ) خەڵكی شاری دیواندەرە بە 30 ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانی میناب و ئەیوب ئەسەدی خەڵكی شاری مەریوان بە 20 ساڵ زیندان دوورخرانەوە بۆ زیندانی كاشمەر حوكم دران.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.