چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

ئەندامەتی فەرمی فەلەستین لە “دیوانی نێودەوڵەتیی كەیفەری” پەسەندكرا

فەلەستین بە شێوەی فەرمی بوو بە ئەندامی “دیوانی نێودەوڵەتیی كەیفەری”.

نوێنەرێكی پارمانی یەكێتی ئوروپا دوێنێ چوارشەممە 12ی مانگی خاكەلێوە جەختی كردوە، كە ئەندامەتی فەرمی فەلەستین لە دادگای نێودەوڵەتیی كەیفەری، رێگای پێویست بۆ گەیشتن بە تۆمەتە جیناییەكان لە دژی هەر تاكێك كە ئەو جینایەتانە لە خاكی فەلەستین ئەنجام دەدا، هەموار دەكات.

فەلەستین وێڕای دژایەتی توندی ئیسرائیل، وەكوو ئەندامی دیوانی نێودەوڵەتیی كەیفەری هەڵبژێردرا. ئەو كردەوەیە رێگای دادگایی كردنی كاربەدەستانی ئیسرائیلی كە جینایەتیان دژی مرۆڤایەتی ئەنجام داوە، دادگایی دەكەن. مارتینا ئاندرسۆن نوێنەری یەكێتی ئوروپا وێڕای جەخت كردنەوە لەسەر ئەندامەتی فەلەستین لەو دادگایە، وتی: ئەندامەتی فەلەستین رێگای خۆی بۆ گەیشتن بە تۆمەتە جیناییەكان لە نێو خاكی فەلەستین بە بێ پەیوەندی گرتن لە شورای ئەمنیەتی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان، هەموار دەكات.

لە دیوانی دادپەروەریی لاهە رێوڕەسمێك بەڕێوە چوو. لەو رێوڕەسمەدا “ریاز مالكی” وەزیری دەرەوەی فەلەستین ئامادەبوو. ناوبراو وتی: فەلەستین بەدوای تۆڵەسەندنەوە نیە، بەڵكە بەدوای چارەسەریی ئاشتیانەدایە.

ناوبراو لە درێژەدا وتی: ئەوەش بەو مانایە، كە دیوانی نێودەوڵەتی كەیفەری، توانای پێویستی بۆ بەدواداچوون بە جینایەتە جەنگیەكان لە لایەن هەر تاكێك لە خاكی فەلەستیندا هەیە و پێویست بە پەیوەندی گرتن بە شورای ئەمنیەتەوە ناكات.

ئەمریكا و ئیسرائیل بە شێوەی فەرمی لەگەڵ ئەندامەتی فەلەستین لە دیوانی نێودەوڵەتی كەیفەری دژایەتیان كرد.

ئەو نوێنەرەی پارلمانی ئوروپا وتی: لە روانگەی زانستیەوە، ئەوە بەو مانایە، كە هاوڵاتییانی ئیسرائیلی دەتوانن بە هۆی ئەو كردەوانەی لە خاكی فەلەستین ئەنجامیان داوە، دادگایی بكرێن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.