چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

تەقینەوەی مین گیانلەدەستدانی هاوڵاتییەكی دیكەی كوردی لێكەوتەوە

بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچە سنوورییەكانی پارێزگای ورمێ هاوڵاتیەكی خەڵكی باكووری كوردستان گیانی لەدەستدا.

بە پێی راپۆرتی “زاگرۆس پۆست”،  شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە 12ی مانگی خاكەلێوە، هاووڵاتیەكی كوردی خەڵكی ناوچەی “ماردین”ی باكووری كوردستان لە ناوچە سنوورییەكانی پارێزگای ورمێ كەوتۆتە سەر مینی چێنراو و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە.

شوناسی ئەو هاوڵاتیە كوردە “بەیرەم ئاكداش” تەمەن 42 ساڵ بووە و دەوترێت ماوەیەك لەمەوبەر بە مەبەستی سەردانی خزم و كەسەكانی سەردانی ورمێ‌ كردبوو و كاتی گەڕانەوەی لە چیای “شەهیدان” تووشی ئەو ڕووداوە بووە.

شایەتحاڵەكان باس لەوە دەكەن، “بەیرەم” پاش ئەوەی دەكەوێتە سەر مینە چێنراوەكان دوای چەندین كاتژمێر خەڵكی خۆجێی ناوچەی ورمێ‌ ئاگاداری ئەو ڕووداوە دەبن بە مەبەستی یارمەتی دان سەردانی شوێنی رووداوەكە دەكەن، بەڵام بەهۆی خوێنڕێژیی زۆرە گیانی لەدەست داوە.

هەروەها رۆژی دووشەممە 10ی مانگی خاكەلێوە 5 كەس لە هێزە سنوورپارێزگانی كۆماری ئیسلامی جێگیر كراو لە پاسگای “سێ تەپان” لە بەشی سەر سنووری سوومار سەر بەو شارە، بە هۆی تەقینەوەی مین كوژراون.

لەم دواییانەشدا لە كاتی راودووانی كۆڵبەران لە سەر سنووری نێوان شارەكانی سەقز و بانە، كەس لە ئەندامانی سپای كەوتنە سەر مین و بەو بۆنەوە هەر دووكیان بریندار بوون.

ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە  لە یەكەم رۆژەكانی جەژنی نەورۆزدا ٤ هاووڵاتیی كوردی خەڵكی ناوچەی سەلاسی باوەجانی، كە یەكێكیان منداڵ بوو، لە ئەنجامی تەقینەوەی مین بریندار بوون.

رۆژی ١٠ی رەشەمەدا، ٥ قوتابی بەناوەكانی ئەمیر محەمەد تەمەن ٨ ساڵ و ئەمیر حوسێن پەیكانی تەمەن ١١ ساڵ (برا) كوڕی یەدوڵڵا، محەمەد و مەهدی باباخانی تەمەن ٧ و ٨ ساڵ (برا) و كوری عەلیمەردان و هادی مەلەكیان كوری كەرەم، بە هۆی تەقینەوەی خومپارە بریندار و كەمئەندام بوون، كە دواتر یەكێكیان بە هۆی كاریی بوونی برینەكانیەوە گیانی لەدەستدا.

دەبێ بوترێ، ئێستاكە ١٦ بۆ ٣٠ میلیۆن مین لە ناوچەی سنووریی پارێزگانی كوردستان، كرماشان، ئیلام، ورمێ و خوزستان بوونی هەیە و كۆماری ئیسلامی هەتا ئێستا هەوڵێكی جیدیی بۆ كۆكردنەوەی ئەم مینانە نەخستووەتە گەڕ.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.