سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

دەركردنی حوكمی زیندان و شەلاق بۆ 5 كرێكاری كانگای چادرملوو

دوابەدوای ناڕەزایەتی ساڵێ لەوەپێشی كرێكارانی كانگای چادرملوو و سكاڵای خاوەنكار، 5 كەس لەو كرێكارانە بە یەك ساڵ زیندانی تەعزیری و شەلاق، مەحكوم كران.


كرێكارانی ناڕازیی كانگای چادرملوو لە ماوەی 2 ساڵی رابردوودا، خوازیاری بەكردەوە دەرهێنانی گەڵاڵەی ریزبەندی پیشەكان، چوونەسەرەوەی كارانە و هەڵوەشاندنەوەی حوكمی دەركردنی بەرپرسی ئەنجومەنی پیشەیی كرێكارانی چادرملوو بوون.

دوابەدوای ئەم ناڕەزایەتیانە، خاوەنكار بە تۆمەتگەلێك لەوانە “تێكدانی نەزم و پێشگیری لە جێبەجی كردنی مافی كەسانیتر”، لە ٣٠ كەس لە نوێنەرانی كرێكاران، شكایەتی كرد.

لە كۆتاییدا، لە ئاكامی حوكمی سەرتایی دادگای كۆماری ئیسلامی، ٥ كەس لەو كرێكارانە بە زیندان و شەلاق مەحكوم كران و ٢٥ كرێكاری دیكەش لەو تۆمەتانەی كە درابووە پاڵیان، تەبرەئە كران.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.