چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

مەلایەكی كورد بەهۆی وتاری دژە داعش لە شاری شنۆ بانگهێشت لێكرا

مەلایەكی كوردی خەڵكی شاری شنۆ بە هۆی دانی وتاری توند لە دژی گرووپی ئیسلامگەرای توندڕەوی داعش، بانگهێشتی ستادی خەبەری ئیدارەی ئیتلاعاتی شارەكە كرا.

بە پێی راپۆرتی ماف نیوز، پێشنوێژی مزگەوتی یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری شنۆ، بە هۆی دانی وتاری توند لە دژی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام ناسراو بە داعش لە خوتبەكانی نوێی هەینی رابردوو، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێكرا.

ئەو مەلا كوردە كە شوناسی ئاشكرا نەكراوە لە لێپرسینەوەكانی خۆی بە ستادی خەبەری ئیدارەی ئیتلاعاتی راگەیاندووە، كە ئەركی ئەو رۆشەنگەریە و ئەو كارەی وەئەستۆی كەوتووە بە باشترین شێوە جێبەجێی دەكات.

ستادی خەبەری ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ پاش ئازادكردنی ئەو مەلایە، پێیان راگەیاندووە، تا كاتێی ئاگاداری دەكەنەوە، بۆی نیە لە وڵات بڕواتە دەرەوە.

شایانی باسە، پاش هێرشی چەكدارانی گرووپی تیرۆریستی داعش بۆ سەر سوریە و عێراق و كوردستان، ژمارەیەكی زۆر لە سەلەفیەكان و مەلا ئایینیەكانی كوردستان دەستیان دایە هاندانی خەڵك و بەتایبەت لاوان بۆ پەیوەست بوون بەو گرووپە، بەڵام لە لایەن كۆماری ئیسلامیەوە ئەو بابەتە هیچ سەرنجێكی پێ نەدرا و هەر كەسێك بیهەوێ دژایەتی ئەو چەشنە بیركردنەوانە بێت، دەستبەجێ بانگهێشتی ناوەندە ئەمنیەتی و دادوەرییەكانی كۆماری ئیسلامی دەكرێ.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.