دوو شه‌ممه‌ 18 ئازار 2024

ژنە چالاكێكی كوردی زیندانیكراو نەشتەرگەری بۆ كرا + وێنه

ژنە چالاكێكی كورد كە چەند رۆژ پێش ئێستا لە شاری سنە دەستگیر كرا، بە هۆی شكانی دەستیەوە نەشتەرگەری بۆكرا.

هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست” باس لەوە دەكات، “مەنیژە سادقی”  ژنە چالاكی بواری مافی ژنان و كرێكاران، كە رۆژی دووشەممە 10ی مانگی خاكەلێوە بۆ جارێكی دیكە لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەستگیر كرا، بە هۆی ئەوەیكە لە زیندانی كەوتووەتەو دەستی شكاوە، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی بێعسەت لە شاری سنە، نەشتەرگەری بۆكرا.

مەنیژە سادقی دایكی 4 مانداڵیشە و بە هۆی تووشبوون نەخۆشی دڵ و زەختی خوێن و سەرێشەی توند لە ژێر چاودێریی پزیشكیدا بوو و راگیرانی لە زیندان وەكوو مەترسیەكی جیددی بۆ سەر تەندروستیی ناوبراو دێتە ئەژمار.

ناوبراو پێشتریش لە رێكەوتی سەرماوەزی ساڵی 1390ی هەتاویی، بە تۆمەتی تیكدانی ئەمنیەتی گشتیی بە 91 رۆژ زیندان حوكم درابوو، كە مانگی رەشەممەی هەمان ساڵ ئازاد كرا.

منیژه

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.