پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

ئێران 4 میلیارد و 200 میلیۆن دۆلار یارمەتی سوریەی كردووە

دەنگ و رەنگی كۆماری ئیسلامی بڵاوی كردەوە، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێرانی جەختی لەسەر ئەوە كردووەتەوە، كە لەگەڵ هەرچەشنە دەستێوەردانێكی دەرەكی لە كاروباری ناوخۆیی سوریە ناكۆكین و هەموو كاروبارەكان دەبێ بە دەست خودی سوریەكانەوە بێت.

جەختكردنەوەی جێگری وەزیری دەروەی كۆماری ئیسلامی لەسەر بێ لایەن بوون بەرامبەر بە كێشە ناوخۆییەكانی سوریە لە دۆخێكدایە، كە خودی ئێران تا ئێستا هێزێكی زۆری رەوانەی ئەو وڵاتە كردووە و چەندین كەسیشیان لە شەڕ و كێشە ناوخۆییەكانی سوریەدا كوژراون و دەنگۆكان باس لەوە دەكەن، كە ژمارەیەك هاوڵاتیی ئەفغانی كە مانگانە بڕی هەزار دۆلار لە ئێڕان وەردەگرن، ئێستاكە لە سوریە بە دژی نەیارانی بەشار ئەسەد لە بەرەكانی شەڕدان.

لە لایەكی ترەوە كۆماری ئیسلامی ئێران پشتڕاستی دەكاتەوە، كە لە سەرەتای دەسپێكی قەیران لە سوریە، یارمەتی دەوڵەتی ئەو وڵاتەی داوە و بە بڕی 4 میلیارد و 200 میلیۆن تمەن خۆراك، سووتەمەنی، ئامبۆڵانس و كەلوپەلی دیكەی رەوانەی ئەو وڵاتە كردووە.

یارمەتی گەیاندنی ئێران بە سوریەش لە كاتێكدایە، كە خەڵكی خودی ئێران بە هۆی ئابڵۆقە نێودەوڵەتیەكان دژی ئەو وڵاتە بە هۆی گوماناویی بوونی بەرنامەی ئەتۆمیەكەی لە دۆخێكی زۆر نالەباردا دەژین و هەڵاوسان و گرانی و بێكاری و دەیان گرفت و كێشەی كۆمەڵایەتی دیكە، تەنگی بە ژیانی هاوڵاتییان هەڵچنیوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.