دوو شه‌ممه‌ 2 تشرینی یه‌كه‌م 2023

15 كەسی ئێرانی لە عێراق كوژران و بریندار بوون

بە هۆی تەقینەوە لە نزیك ئوتوبوسی زیارەتكارە ئێرانیەكان لە باكووری شاری بەغداد لانیكەم 6 كەس كوژران و 11ی دیكەش بریندار بوو، كە 4 كەس لە كوژراوەكان ئێرانین.

بە پێی راپۆرتەكان لەمبارەوە، لە هێرشێكی ئەمڕۆ سێشەممە 11ی مانگی خاكەلێوە لە شاری “تاجی” هەڵكەوتوو لە 20 كیلۆمتری شاری بەغدا 6 كەس كوژران كە 4 كەسیان ئێرانین و 11 هاوڵاتی دیكەی ئێرانیش بریندار بوون.

رووداوەكە لەكاتێكدا بووە، كە ئوتوبوسی زائێرە ئێرانیەكان لە كاتی گەڕانەوە لە شاری سامرا لە بەنزینخانەیەك لایداوە و كاتێ مسافرەكان ویستوویانە پیادە ببن، خۆكوژێكی نەناسراو خۆی پیاندا تەقاندووەتەوە.

تا ئێستا هیچ گرووپ و لایەنێك بەرپرسیاریەتی ئەم هێرشەی نەگرتووەتە ئەستۆ.

شایانی باسە، ساڵانە ژمارەیەكی زۆر لە شیعەكانی ئێران بە مەبەستی زیارەت كردن سەردانی عێراق دەكەن، كە زۆرجار بەرەوڕووی رووداوی هاتوچۆ و تەقینەوە و هێرش دەبن و زۆرێكیان لە دەكوژرێ و بریندار دەبن.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.