چوار شه‌ممه‌ 30 تشرینی یه‌كه‌م 2024

دوایین ئاماری كۆی كوژراوانی داعش ئاشكرا بوو

وەزارەتی‌ بەرگریی‌ ئوسترالیا ڕایگەیاند: بەهۆی‌ هێرشە ئاسمانییەكانی‌ هاوپەیمانیی‌ نێودەوڵەتی‌ و پرۆسە سەربازییەكانەوە، 9 هەزار و 500 چەكداری‌ داعش، كوژراون.

سایتی‌ سێڤن نیوزی‌ ئوسترالیا‌، لە زاری‌ چەند بەرپرسێكی‌ وەزارەتی‌ بەرگریی‌ ئەو وڵاتەوە بڵاوی كردەوە: لە ئەنجامی‌ هێرشە ئاسمانییەكانی‌ هاوپەیمانان و پرۆسە سەربازیەكاندا بۆ سەر موڵگەكانی‌ داعش، 9 هەزار و 500 چەكداری‌ ئەو ڕێكخراوە كوژراون.

وەزارەتی‌ بەرگریی‌ ئوسترالیا ئەوەشی‌ ئاشكراكردوە: لە ئێستادا  31 هەزار چەكداری‌ داعش ماون كە 18 هەزاریان بیانین و 90 چەكداریان ئوسترالیاین.

پێشتر وەزارەتی‌ دەرەوەی‌ ئەمەریكا ڕایگەیاندبوو: هێزەكانی‌ هاوپەیمان، 2 هەزارو 967 هێرشی‌ ئاسمانییان كردونەتە سەر داعش لە عێراق و سوریە ‌و بەوهۆیەوە هەزاران چەكدار و ژمارەیەكی‌ زۆری‌ سەركردەی‌ ئەو ڕێكخراوە كوژراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.