ئێران داوا لەیەكێتی دەكات بە یاسا ژنانی سلێمانی سەرپۆش بكەن

بەپێی زانیاریییەكان، نوێنەری ئیتلاعاتی ئێران لە كۆبوونەوەیەكدا بە وەفدێكی باڵای یەكێتی ڕاگەیاندووە، پێویستە لە سلێیمانیش یاسای سەرپۆش و حجاب بۆ ژنان جێ بەجێ بكرێت و بۆیە بە پێویستی دەزانین لایەنی ئیدارەی ئەو شارە یاساكە دەربكەن و بیبەنە پێشەوە، تا هەست بەوە بكەین لە شارێكی ئیسلامی داین و  پێمان خۆشە حجابتان هەبێ.

سەرچاوەیەكی بەرپرس و ئاگادار لەو كۆبوونەوە  بە ماڵپەڕی رۆژانە هەواڵی راگەیاندووە، ئەو داواكارییەی نوێنەری ئیتلاعاتی ئێرانی بۆ وەفدە باڵاكەی یەكێتی پێشنیاری خامەنەی بووە و داوای كردووە، كە حجاب بۆ ژنان لە سلێمانی بە یاسا جێ بەجێ بكرێت.

سەرچاوەكە وتووشیەتی، وەفدە باڵاكەی یەكێتی كە سەر بە باڵی دەست ڕۆیشتوون بە نوێنەرەكەی ئیتلاعاتی ئێرانیان ڕاگەیاندووە، كە پێشنیارێكی بەجێیە و ئێمەش لەلایەن خۆمانەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی شارەكە دەیخەینە بەر باس.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.