چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

لەئاكامی هێرشی فڕۆكەكانی ئەمریكا ئەندامێكی دیكەی سپای پاسداران كوژرا

یەكێك لە ئەندامانی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی لە ئاكامی هێرشی فڕۆكە پەهبادەكانی ئەمریكا لە عێراق كوژرا.

ماڵپەڕی فەرمی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئاشكرای كردووە، كە ئەندامێكی ئەو رێخراوەیە بە ناوی “عەلی یەزدانی” رێكەوتی 3ی مانگی خاكەلێوە هاوڕێ لەگەڵ كەسێكی دیكە بە ناوی “هادی جەعفەری” لە شاری تكریتی عێراق كوژراون.

تەرمی ناوبراو رۆژی یەكشەممە 9ی مانگی خاكەلێوە لە باشووری شاری تاران نێژرا.

جێگای ئاماژەیە، تا ئێستا و لە دەسپێكی شەڕ و ناكۆكیەكانی لە عێراق و سوریە، بە دەیان ئەندامی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران كە بە مەبەستی پشتیوانی لە شیعەكانی ئەو 2 وڵاتە و بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ نەیاران بەتایبەت گرووپی داعش روویان لەو وڵاتانە كردووە، كوژراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.