هه‌ینی 6 ئه‌یلول 2024

3 كەسی دیكە لە زیندانی مەشهەد ئێعدام كران

3 كەسی دیكە لە زیندانی وەكیڵ ئابادی مەشهەد ئێعدام كران.

بە پێی راپۆرتی هرانا، سەرلەبەیانی رۆژی پێنجشەممە 6ی مانگی خاكەلێوە 3 كەس لە زیندانی وەكیل ئابادی مەشهەد لەسێدارە دران.

سوناسی ئەو كەسانە كە بە تۆمەتی بازرگانی كردنی مادەی هۆشبەر لەسێدارە دراون نادیارە و سەرچاوەكانی سەر بە دەزگای دادی ئێرانیش تا ئێستا هەواڵەكەی بڵاو نەكردووەتەوە.

ئەم ئێعدامانە لەحاڵێكدایە، كە بە پێی راپۆرتی ئەحمەد شەهید رێپۆرتێری تایبەتی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان سەبارەت بە مافی مرۆڤ لە ئێران، رەوتی دەركردنی حوكمی ئێعدام لە ماوەی یەك دەیەی رابردوو بەردەوام پەرەی سەندووە و لە 99 حاڵت لە ساڵی 2004، گەیشتووەتە 687 حاڵەت لە ساڵی 2013ی زایینی.

ئەحمەد شەهید لە دوایی راپۆرتی خۆیدا، پەرەسەندنی ئاماری ئێعدام لە ئێرانی بە هوشدارێك وەسف كردوە و خوازیاری راگرتنی ئەو حوكمە دژە مرۆییە بووە.

ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە لە ماوەی 3 مانگی رابردوو 300 كەس لە ئێران و بە بڕیاری دام و دەزگا قەزایی و ئەمنیەتیەكانی كۆماری ئیسلامی ئێعدام كراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.