دوو شه‌ممه‌ 9 كانونی یه‌كه‌م 2024

هاوپەیمانان نزیكەی 3 هەزار هێرشی ئاسمانیان كردوەتە سەر داعش

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، كە بۆردومان كردنی مۆڵگەكانی داعش لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانانەوە لە تكریت، لەسەر داوای عێراق بووە.

جێن ساكی -وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، لەبەیاننامەیەكدا ئاشكرای كردوە: بەشداریكردن و هەڵمەتی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بۆ سەر مۆڵگەكانی داعش لە شاری تكریت، لەسەر داوای حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراقە و ئەو هێرشانەش كە شەوی چوار شەممەی ڕابردوو ئەنجامدراون، بە وردی ئامانجی خۆیان پێكاوە و زیانیان بە هاوڵاتییانی مەدەنی شاری‌ تكریت نەگەیاندووە.

بەپێی هەمان بەیاننامە: تا دوێنێ پێنج شەممە، لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانانەوە، دوو هەزارو 967 هێرشی ئاسمانیی كراونەتە سەر چەكدارانی داعش و بەو هۆیەشەوە، بە هەزاران چەكدارو سەركردەی ئەو ڕێكخراوە كوژراون، ئەمە جگە لە تێكدان و تێكشكاندنی زیاتر لە 100 تۆپخانەو هاوەن و زیاتر لە 200 پاڵاوگەی نەوت بووە.

جێن ساكی ئاماژەی بەوەش كردووە، كە ئەو هێرشە ئاسمانییانە، بە ڕێژەی‌ 25% جموجۆڵەكانی‌ داعشیان لەو ناوچانەی كە لە عێراق بەدەستیانەوەیە، پەكخستوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.