7 كەس لە زیندانی شیراز لەسێدارە دران

7 كەس لە زیندانی عادڵ ئابادی شاری شیراز لەسێدارە دران.

بە پێی راپۆرتی كۆمەڵەی چالاكانی مافی مرۆڤ لە ئێران، سەرلەبەیانی دوێنێ پێنجشەممە 5ی مانگی خاكەلێوە، 7 كەس لە زیندانی عادڵ ئابادی شاری شیراز لەسێدارە دران.

ئەو كەسە ئێعدام كراوانە تاوانی پەیوەندیدار بە مادەهۆشبەرەكانیان لەسەر بووە هەفتەی رابردوو بە مەبەستی جێبەجێ كردنی حوكمی ئێعدامەكەیان رەوانەی ژووری تاكەكەسی زیندانی عادڵ ئابادی شیراز كرابوون.

6 كەس لەو ئێعدامیانە لە زیندانی پیربەنای شیرازەوە هێنرابوونە عادڵ ئاباد و یەكێكیشیان هەر لەو زیندانەدا بوو.

لە شوناسی ئەو كەسانە، كە لە یەكەم رۆژانی ساڵی نوێ و جێژنی نەورۆز، لە بێدەنگی راگەیاندنەكان و بە بێ ئاگاداركردنەوە لە لایەن دەزگای قەزاییەوە ئێعدام كران، هیچ زانیارییەك لەبەردەستدا نیە.

شایانی باسە، بەشی زۆری ئێعدامەكان لە ئێران پەیوەندیی بە تاوانەكانی مادەی هۆشبەرەوە هەیە، كە ناڕەزایی و رەخنەی زۆری رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان و چالاكانی مافی مرۆڤی بەرامبەر بە حكومەتی ئێران كردووەتەوە.

شایانی باسە، لە سەرەتای ساڵی 2015ی زایینیەوە تا ئێستا (واتە لە ماوەی 3 مانگی رابردوو) نزیكەی 300 كەس لە لایەن دام و دەزگای ئەمنیەتی و قەزاییەكانی كۆماری ئیسلامیەوە ئێعدام كراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.