سێ شه‌ممه‌ 3 تشرینی یه‌كه‌م 2023

پیشانگای خەڵک ناسی لە شاری بۆكان كرایەوە + وێنە

پیشانگای خەڵك ناسی سەبارەت بە ناوچە كوردستانیەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، لە چوارچێوەی پیشانگای بەرهەمە دارییەكانی “عوسمان رەحمان زادە” لە شاری بۆكان كرایەوە.

بە پێی راپۆرتی “زاگرۆس پۆست”، ئەو پێشانگایە لە بوارگەلێكی جیاجیای ژیانی خەڵكی كوردستان لە چوارچێوەی بەرهەمی داری خرایە بەر بینگی بینەران. پێشانگاكە لە یەكەم كاتژمێرەكانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی مانگی خاكەلێوە كرایەوە و لە لایەن خەڵكی شاری بۆكانەوە پێشوازییەكی باشی لێ كرا.

عوسمان رەحمان زادە ناسراو بە “باوكە ژێپێتۆی ئێران” (پدر ژپتو ایران) لە ساڵی 1335ی هەتاویی لە ئاوایی حەمامیان سەر بە شاری بۆكان لەدایك بوو. ناوبراو كە لە سەردەمی لاویەتی بە پیشەی دارتاشی سەرقاڵ بوو، تواناییەكی بەرچاوی لە دروستكردنی پەیكەری داریی هەیە.

دەوترێ، ئەو هونەرمەندە كوردەی خەڵكی شاری بۆكان، ئێستاكە لە ئاوایی ناچیت سەر بە شاری بۆكان نیشتەجێیە و 1400 بەرهەمی داریی سەبارەت بە بابەتی جیاجیای ناوچەیی هەیە و لە 14 پیشانگای شارە گەورە كوردستانیەكانی رۆژهەڵات، كەوتووەتە بەر دیدەی بینەرانی هونەر و جوانكاریی.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.