سێ شه‌ممه‌ 3 تشرینی یه‌كه‌م 2023

ئێران هەڕەشە لە عەرەبستان دەكات

سەرۆكی كۆمیسیۆنی سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی ئێران رایدەگەیەنێت: “دووكەڵی ئاگری شەڕ لە یەمەن دەچێتە چاوی عەرەبستان و داواشدەكات عەمەلیاتی نیزامی لە یەمەن رابووەستێت”.

ماڵپەڕی مەجلیسی ئێران لە هەواڵێكدا لێدوانێكی عەلائەدین بروجێردی سەرۆكی كۆمیسیۆنی سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی ئێران بڵاویكردوەتەوە، كە تێیدا وێڕای ئیدانەكردنی هێرشەكانی عەرەبستان و هاوپەیمانانی بۆ سەر یەمەن رایگەیاند: ئەو ئاگرەی عەرەبستان هەڵیگرساندوە پەرچەكرداری مەترسیداری لێدەكەوێتەوە و بە سەرنجدان بە هەستیاری ناوچەكە، قەیران وڵاتانی ئیسلامی دەگرێتەوە”.

بروجردی هەروەها دەڵێت: “هەڵگیرساندنی شەڕێكی نوێ لە ناوچەكە لەلایەن عەرەبستانەوە نیشانەی نابەرپرسیارەتییە لە بەرامبەر كێشەكانی جیهانی ئیسلامی”و وتیشی: “دووكەڵی ئاگری ئەو شەڕە دەچێتە چاوی عەرەبستان، لەبەر ئەوەی شەڕ هەمیشە لە سنوورێكدا نامێنێتەوە”.

سەرۆكی كۆمیسیۆنی سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی ئێران جەختیكردەوە لەوەی “هێزی نیزامی یەمەن لە بەرامبەر پارێزگاری لە خاكی وڵاتەكەیان بەرگری دەكەن”.

بروجێردی ئاماژەی بە رۆڵی ئامریكا كرد لەو شەڕە و وتی: ” ئەمریكا لە سەرووی هەڵگیرساندنی ئاگری شەڕە لە ناوچەكە و بێ هیچ گومانێك عەرەبستان و هەندێ وڵاتانی كۆمكاری عەرەبی بەبێ رێگەپێدانی ئەمریكا ئەو دەسەڵاتەیان نەبوو ئەو شەڕە بكەن و نەیاندەتوانی ئاگری شەڕ هەڵگیرسێنن”.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە شا سەلمان بن عەبدولعەزیز، پاشای عەرەبستان فەرمان بە كوڕە گەنجەكەی دەكات هێرش بۆ سەر حوسییەكان لە یەمەن دەستپێبكات و لە شەوی یەكەمی هێرشەكەشدا كە كاژێر ٢ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەستی پێكرد، چەندین فڕۆكە و بنكەی نیزامیی حوسییەكان وێرانكراو.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.