چوار شه‌ممه‌ 30 تشرینی یه‌كه‌م 2024

هێرشی عەرەبستان بۆ سەر حوسیەكانی یەمەن و هەڵوسێتی كۆمەڵگای جیهانی

هێزە نیزامیەكانی عەرەبستان بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی مانگی خاكەلێوە بۆ پێشگرتن لە پێشڕەوییەكانی چەكدارە شیعەكانی ژێر چاودێری كۆماری ئیسلامی ئێران لە یەمەن، هێرشێكی بەربڵاوی بۆ سەر ئەو وڵاتە دەست پێ كردووە.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی فەرانسە، فڕۆكە جەنگیەكانی عەرەبستان شوێنە هەستیارەكانی چەكدارە حوسیەكان و ئەنباری چەك و تەقەمەنی و فڕۆكەكانی ئەو گرووپەیان كردووەتە ئامانج و لەنێویان بردووە.

لە شاری سەنعا پێتەختی یەمەن كۆشكی سەرۆك كۆماریی ئێستا لە دەستی حوسیەكاندایە و بە هۆی بوردمانەكانەوە لەنێو چووە.

هەندێ لە سەرچاوە یەمەنیەكان، باس لە كوژرانی عەبدولمەلەكەلحوسی رێبەری چەكدارە شیعەكان و براكەی و هەروەها ژمارەیەك لە فەرماندە نیزامیەكان لە هێرشە ئاسمانیەكانی ئەمڕۆ دەكەن.

باڵوێزی عەرەبستان لە ئامریكا لە كۆنفرانسێكی هەواڵنێرییدا رایگەیاندووە، كە 10 وڵات لە هێرش بۆ سەر چەكدارە شیعەكانی یەمەن بەشدار بوون، كە 5 وڵاتیان لە وڵاتانی دەوروبەری كەنداودان.

ناوبراو لە درێژەشدا دەڵێ: هێرشی نیزامی ئەوان بە ئامانجی رزگار كردنی یەمەن و دەوڵەتی یاسایی ئەو وڵاتە بووە و ئێمە بۆ ئەنجامدانی ئەو هێرشە لەگەڵ ئامریكا راوێژمان كردووە.

لە لایەكی دیكەوە كۆشكی سپی رایگەیاند، باراك ئۆباما لەو گەڵاڵەیە ئاگادار بووە و بڕیاری دەركردووە تا لەو هێرشە پشتیوانی زانیاری و لۆجستیك بێتە ئاراوە.

دەوڵەتی ئەمریكا هێرشی نیزایم عەرەبستان و هاوپەیمانان بۆ پشتیوانی لە حكومەتی یاسایی یەمەن دەربڕیوە.

میسریش پشیتوانی خۆی لە هێرشی نیزامی دژی چەكدارە شیعە حوسیەكان لە یەمەن راگەیاندووە.

سەرچاوە میسریەكان رایانگەیاندووە، كەشتیە جەنگیەكانی میسر بۆ بەشداریی لە هێرش دژی ئەنسارۆڵڵا لە یەمەن و دابین كردنی ئەمنیەتی كەنداوی عەدەن، لە كاناڵی سۆئێزەوە بەرەو عەرەبستان حەرەكەتیان كردووە.

سەرچاوە نیزامیەكانی میسر ئامانجی سەرەكی خۆیان لە ناردنی كەشتیە جەنگیەكانی ئەو وڵاتە بۆ عەرەبستان و جێگیر بوونی ئەوان لە كەنداوی عەدەن بە مەبەستی پێشگیری لە هەناردنی چەك و چۆڵی دەرەكی (لە ئێرانەوە) بۆ گرووپی ئەنسارۆڵڵا راگەیاندووە.

سەعد حەریری سەرۆك وەزیرانی پێشووی لوبنان و رێبەری رەوتی نزیك لە رۆژئاوا لەو وڵاتەیش، لە دژكردەوەیەكدا سەبارەت بە هێرشی نیزامی دژی حوسیەكان وتی: دەستێوەردانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیمەن دژكردەوەی وڵاتانی عەرەبی دروست كردووە. خەڵكی یەمەن لە دەستێوەردانی نیزامی وڵاتانی ناوچەكە دژی حوسیەكان پشتیوانی دەكەن.

پێشتریش راگەیەندرابوو، چەكدارە شیعە حوسیەكان لە شاری عەدەن نزیك بوونەتەوە. پاش راگەیاندنی ئەم هەواڵە، وەزیری دەرەوەی یەمەن خوازیاری دەستێوەردانی نیزامی وڵاتانی عەرەبی بوو و رایگەیاند: ئێمە داوا لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەكەین، كۆتایی بە دەستێوەردانی ئێران لە كاروباری نێوخۆیی یەمەن بهێنن.

ناوبراو لە درێژەدا وتبووی: كۆماری ئیسلامی ئێران بە یارمەتی حوسیەكان پەیوەندیی ئاسمانی لەگەڵ یەمەن ساز كردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.