دوو شه‌ممه‌ 2 تشرینی یه‌كه‌م 2023

هەوڵی یەكێتی ئوروپا بۆ گەڕاندنەوەی 40 شیركەتی ئێرانی بۆ لیستی ئابڵۆقەكان

یەكێتی ئوروپا لە هەوڵی ئەوەدایە، كە ناوی 40 شیركەتی كەشتیڕانی ئێرانی بۆ لیستی ئابڵۆقەكانی ئەو یەكێتیە بگێڕێتەوە.

هەواڵنێریی رۆیتێرز، رۆژی سێشەممە 4ی مانگی خاكەڵێوە بە پێی نامەیەك لە لایەن یەكێتی ئوروپاەوە، رایگەیاندووە: ئەو دامەزراوە ئوروپاییە هاوكات لەگەڵ قۆناغی هەستیاری وتووێژە ئەتۆمیەكان لە نێوان زلهێزانی جیهان و ئێران هەواڵێكی سەبارەت بە هەندێ رێكەوتن لەگەڵ بازرگانیی لە لایەن شیركەتە ئێرانیەكان، لە هەوڵی ئەوەدایە لە درێژەی داسەپاندنی بەربەستی بازرگانی دژی ئێران، ناوی 40 شیركەتی كەشتیڕانی ئێرانی بە لیستی ئابڵۆقەكانی یەكێتی ئوروپا بگێڕێتەوە.

دژكردەوەی یەكێتی ئوروپا لەم كاتە هەستیارەدا، لەسەر ئەو بڕیارەدایە كە هەندێ دۆسیەی مافی مرۆڤی ئێران لە لایەن دادگا نێودەوڵەتیەكانەوە بە سەركەوتنی ئەو وڵاتە دادەخرێت.

پێشتریش ناوی 40 شیركەتی كەشتیڕانی ئێرانی لە لیستی ئابڵۆقەكانی یەكێتی ئوروپا دانرابوو. یەكێتی ئوروپا لەو كاتەدا جەختی كردبووەتوە، كە ئەو شیركەتە كەشتیڕانیانە لەگەڵ كەشتیڕانی كۆماری ئیسلامی ئێران كە لە “لیستی رەش”ی ئەو یەكێتیەدایە، پەیوەندییان هەیە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.