شه‌ممه‌ 23 ئه‌یلول 2023

سەرۆكایەتی هەرێم راگەیەندراوێكی لەسەر رووداوەكەی حزبی دیموكرات بڵاو كردەوە

سەرۆكایەتی هەرێمی باشووری كوردستان سەبارەت بە ئەنجامەكانی ئەو لیژنەیەی بۆ بەدواداچوونی رووداوەكەی كەمپی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە كۆیە پێكهێندرابوو، راگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە.

دەقی راگەیەندراوەكە:

ڕاگەیەندراوێك لە دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان

دوابەدوای رووداوەكەی كەمپی كوردانی رۆژهەڵات لە شاری كۆیە، لەسەر بڕیاری بەڕێز مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لیژنەیەك پێك هات بۆ لێكۆڵینەوە لە چۆنیەتی رووداوەكە و دەرخستنی ڕاستییەكان.

لیژنەكە راپۆرتێكی لەم بارەیەوە پێشكەش بە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كرد. لەسەر رۆشنایی راپۆرتەكە و بەپێی یاسا، ئیجرائاتی كارگێڕی بەرامبەر بە سەرپێچیكارانی رووداوەكە وەرگیرا.

وتەبێژێك بەناوی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.