دوو شه‌ممه‌ 2 تشرینی یه‌كه‌م 2023

كچە چالاكێكی ئینترنتی لە شاری كرماشان دەستگیر كرا

پۆلیسی ئاڵوگۆڕی كەشی زانیاریی “فەتا” لە پارێزگای كرماشان، بۆ كچە چالاكێكی ئینترنتی لەو شارە دۆسیەی قەزاییان دروست كردووە و بانگهێشتی دادگای ئەو شارە كراوە.

بە پێی راپۆرتی ماف نیوز، كچێكی 23 ساڵەی خەڵكی كرماشان كە لە لاپەڕەی شەخسی خۆی لە فەیسبوك رەخنەی لە دۆخی كۆمەڵایەتی ئێستای ئێران گرتبوو، لە لایەن پۆلیسی كەشی بەرهەمهێنان و ئاڵوگۆڕی زانیاریی هێزە ئینتزامییەكانی كرماشان ناسێندراوە و دۆسیەی بۆ سازكراوە.

شوناسی ئەو كدە “نازەنین.ع” راگەیەندراوە، كە تا ئێستا چەندین جار لە لایەن پۆلیسی ئینتێرنێتیەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێكراوە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لەوبارەوە دەڵێ: ئەو كچە 23 ساڵە  كە بە پێكهێنانی دۆسیەی ئەمنیەتی بەرەوڕوو بووەتەوە، هەڕەشەی لێكراوە كە لە ئەگەری درێژەدان بە چالایەكانی، مافی درێژەدان بە خوێندنی لێ زەوت دەكرێ.

پاش بانگهێشتی ناوبراو بۆ رێكەوتی 17ی خاكەلێوەی ئەمساڵ، لاپەڕەی فەیسبووكەكەشی داخراوە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.