دوو شه‌ممه‌ 2 تشرینی یه‌كه‌م 2023

ژمارەیەك لە هاوڵاتییانی كورد بە هۆی بەڕێوەبردنی جێژنی نەورۆز دەستگیر كران

ژمارەیەكی بەرچاو لە خەڵكی شارەانی مەهاباد، بانە، سنە، رەبەت و نەوسوود لە پەیوەند لەگەڵ بەڕێوەبردنی جێژنی سەری ساڵ و نەورۆز لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەستگیر كران.

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە “زاگرۆس پۆست” گەیشتووە، رۆژێك پاش بەڕێوەچوونی جێژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێ لە لایەن هاوڵاتییانی دانشتووی شارە جیاجیاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، ژمارەك لە هاوڵاتییان وێڕای لێدان و سووكایەتی دەستگیر كر و راپێچی شوێنە ئەمنیەتیەكانی كۆماری ئیسلامی كراون.

ئەو كەسە دەستگیر كراوانە، كە لە شارەكانی مەهاباد، بانە، سنە، رەبەت و نەوسوود دەستگیر كراون بەڵام رێژەیان نادیارە، ژمارەیەكیان پاش یەك شەو مانەوە لە گرتووخانەكانی وەزارەتی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سپا، وێڕای لێپرسینەوە و لێدان و سووكایەتی بە دانانی بارمتە و بە شێوەی كاتی ئازاد كراون.

شایانی باسە، كۆماری ئیسلامی هەموو ساڵێ لە سەروبەندی جێژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێ وێڕای ئەوەیكە بەردەوام هەڕەشە و گوڕەشەی پێشگرتن لە رێوڕەسمی شایی و سەمای خەڵك دەكات، پاش بەڕێوەچوونی ئەو رێوڕەسمانە لە لایەن هاوڵاتییان و گوێ نەدان بە هێزەكانی كۆماری ئیسلامی، ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتییان بەتایبەت ئەو هۆنەرمەندانەی كە لە رێوڕەسمەكاندا شێعر و ئاواز و گۆرانی دەهۆننەوە، دەستگیر و دەیانخاتە ژێر زەخت و گوشار و بێ رێزییەوە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.