هه‌ینی 6 ئه‌یلول 2024

ساڵی رابردوو 22 هاوڵاتیی بەلوچ بەدەستی هێزەكانی ئێران بوونە قوربانیی

هێزە نیزامی و ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لەناوچە بەلووچ نشینەكانی رۆژهەڵاتی ئێران بە تەقەی راستەوخۆ ٢٢ هاووڵاتییان كردۆتە قوربانی.

بە پێی راپۆرتی كەمپەینی چالاكانی بەلوچ، لەساڵی رابردوودا سەرجەم ١٦ هاووڵاتیی بەلووچ لەئەنجامی تەقەی راستەخۆی هێزە چەكدارەكانی حكوومەتی ئێرانەوە گیانی خۆیان لەدەست داوە.

بەپێی ئەو راپۆرتە، هێزەكانی سپای پاسداران بەتایبەت گوردانی “مێرساد” دەستێكی باڵایان لە كوشتنی هاووڵاتیانی بەلووچدا هەبووە.

لەنێو ٢٢ كەس (كوژاراو و بریندار) ژنان و لاوانی بەلووچیش دەبیندرێ‌ كە لەسەر جادە و شوێنەگشتییەكان تەقەیان لێكراوە.

لە یەكێك لەحاڵەتەكاندا، هاووڵاتییەك بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی شۆفێری لەلایەن هێزە ئینتزامییەكانەوە دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و دەستبەجێ‌ گیانی لەدەست دەدات.

كەمپەینی چالاكانی بەلووچ رایگەیاندووە، ئاماری ورد و دروستی قوربانیان لەوەیكە هەیە زیاترە و ئەو رێژەیە تەنیا لەلایەن ئەو كەمپەینەوە تۆمار كراوە.

شایانی باسە، ناوچەگەلێكی وەكوو بەلووچستان و كوردستان، هەمیشە لە لایەن كۆماری ئیسلامیەوە بە چاوی ئەمنیەتی سەیری دەكرێت و ساڵانە لەم شوێنانە بە دەیان هاوڵاتیی بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی و تەقینەوەی مین و پاشماوەكانی شەڕی 8ی ساڵەی نێوان ئێران و عێراق یان گیانیان لەدەست دەدەن یان بریندار و كەم ئەندام دەبن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.