پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

راگەیەندراوی دوو ناوەندی پارێزەری مافی مرۆڤ لەبارەی كوشتاری كۆڵبەران

دوو ناوەندی ئێرانیی پارێزەری مافەكانی مرۆڤ لە ڕاگەیەندراوێكی هاوبەشدا توویانە: لە كوردستان هەفتە نییە چەندین كۆڵبەر و كاسبكاری سەر سنوور كە بەدوای پارووە نانێكدا شاخ و كێو دەبڕن، نەكوژرێن‌و بریندار نەبن.

لەو ڕاگەیەندراوەدا باس لەوە كراوە، كە بەهۆی هەژاری‌و بێكاریی زۆر لەو ناوچانە ڕووتێكردنی خەڵكی ناوچە سنوورییەكان لە كاری مەترسیداری كۆڵبەری زۆر بووەو لەلایەكی دیكەش كوشتوبڕی ئەم چینە هەژارە هەموو ڕۆژی بەردەوامە، بەڵام ئەم تڕاژیدییانە لەلایەن پارێزەرانی مافەكانی مرۆڤ و ڕێكخراوە سیاسییەكانیش كەمتر گرینگییان پێدراوەو ئەو كارەساتانە لە كوردستان بۆتە مەسەلەیەكی سرووشتی و ڕۆژانە، بە شێوەیەك كە گیان و ژیانی ئەم خەڵكە بێتاوانە هیچ نرخێكی نەماوەو ئەوان هەروا لە بوونی پارێزەر و پشتیوانێكی دڵسۆز بێبەشن.
ناوەندی بەرگری لە مافەكانی مرۆڤ لە ئێران و كۆمیتەی بەرگری لە مافەكانی نەتەوەكان لە ئێران دەڵێ بە بۆنەی “حەوتووی پارێزەر” لە سنە كۆبوونەوەیەك ” لەژێر ناوی كوشتاری كۆڵبەرانی كورد” بەڕێوەچوو كە بە داخەوە لە لایەن دادستانیی شۆڕش و گشتیی شاری سنەوە بەڕێوەبەران و قسەكەرانی ئەم كۆڕە بە تاوانبار لە قەڵەم دراون.

ئەندامانی كۆمیتەی بەرگری لە مافەكانی نەتەوەكان بۆ جارێكی دیكە وێڕای مەحكووم كردنی ئەم جۆرە كردەوە نامرۆڤانانەی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران، سەرنجی تەواوی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و دامەزراوەكانی مافەكانی مرۆڤی بۆ دژكردەوە نیشان دان بەم شێوە كاركردە ڕاكێشاوە و بە مەبەستی ڕاگرتنی كوشتوبڕ و بریندار كردنی كۆڵبەران داوای یارمەتییان كردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.