یه‌ك شه‌ممه‌ 24 ئه‌یلول 2023

9 خوێندكاری پزیشكی خەڵكی بریتانیا چوونە ناو داعش

رۆژنامەی “ئۆبزەرڤەر”ی بریتانیا بڵاویكردەوە، كە 9 خوێندكاری پزیشكی ئەو وڵاتە بەرەو سوریە رۆیشتوون تا لە ناوەندە پزیشكییەكانی داعش كار بكەن.

ئەو رۆژنامەیە رایگەیاند، كە 4 كەس لەو خوێندكارانە ژن‌و 5یان پیاوی بریتانیاین، كە لە سودان سەرقاڵی خوێندن بوون و هەفتەی رابردوو لە سنوری توركیەوە چوونەتە سوریە.

ئەو خوێندكارانە هەموویان بە ڕەگەز خەڵكی سودانن، بەڵام لە بریتانیا لەدایك بوون‌و گەورە بوون.

بەرپرسانی بریتانیا پێشتر رایانگەیاندبوو كە 600 كەسی خەڵكی ئەو وڵاتە، لە ناو ریزەكانی داعشد لە عێراق‌و سوریە دان.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.