چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

پەرەسندنی چاودێریی بەسەر كافی نتەكانی ئیلام

حكومەتی كۆماری ئیسلامی، كەشی چاودێریی بەسەر كافی نتكەكانی پارێزگای ئیلامی بە ئاستێكی زۆر پەرە پێداوە و بۆ ناساندنی ئەو كەسانەی سەردان دەكەن و مشتەریی كافی نتەكان، دووربینی مەداربەستەیان داناوە.

بە پێی راپۆرتی ماف نیوز، پۆلیسی كەشی بەرهەمهێنان و ئاڵوگۆڕی زانیاریی فەرماندهی ئینتزامی پارێزگای ئیلام، هەواڵی تەیاركردنی هەموو كافی نتەكانی ئەو پارێزگایە بە دووربینی مەداربەستە “بە مەبەستی ناسینەوەی روومەتەكان” لە كاتی ئەوەیكە ئەو بە “كاتی تاوان” ناوی لێبردووە، ئاشكرا كرد.

بە وتەی ئەم رێكخراوە ئەمنیەتیە، دوایین مەجال بۆ دانانی دووربینی مەداربەستە لە كافی نتەكانیش دیاریی كراوە.

پۆلیسی “فەتا”ی ئیلام هەروەها باسی لە بەرین كردنەوەی چالاكیەكانی ئەو پۆلیسە لە كەشی بەرهەمهێنان و ئاڵوگۆڕی زانیاریی لە كەشی مەجازی لە ماوەی ساڵی رابردوو و پەرەپێدانی چالاكیەكانی خۆی كردووە.

شایانی باسە، كۆماری ئیسلامی بەردەوام هەڕەشە و گوڕەشە لە هاوڵاتییان دەكات، كە بۆیان نیە دەستیان بە زانیاریی نوێ لە رێگای ئینترنێت و ماهوارەوە و … هەبێت و تا ئێستا بە هەزاران دیش و كەرەستەی پەیوەندیدار بە ماهوارە لە شارە جیاجیاكانی ئێران و كوردستان كۆكراوەتەوە و چەندین نەفەریش لەسەر چالاكی كردن لە كەشی مەجازی، زیندانی درێژخایەنیان بۆ بڕاوەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.