چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

یەك میلیارد و 200 میلیۆن كەس لە جیهاندا لە ئاوی خاوێن بێ بەشن

22ی مارس بەرامبەرە لەگەڵ ڕۆژی جیهانی ئاو و ئەمساڵیش یادەكە لەژێرناوی (ئاوو گەشەپێدانی بەردەوام) بەڕێوە دەچێت.

بە پێی ئامارەكانی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان 1ملیارو 200 ملیۆن كەس لەدونیادا بێ بەشن لەئاوی خاوێنی خوردنەوەو 2 ملیارو 400 هەزار مرۆڤیش بێ بەشن لە توالت و WC كەچەندان قەیران و نەخۆشی لێ كەوتۆتەوە لەوانە:

•    ساڵانە زیاتر لە 2 ملیۆن و 200 هەزار كەس لە وڵاتانی دواكەوتوو گیان لەدەست دەدەن.
•    بەهۆی نەبوونی ئاوی تەندروست و نەخۆشیەكانی ئاوەوە ڕۆژانە 6 هەزار مناڵ دەمرن.
•    ساڵانەش بە هەمان هۆكار زیاتر لە 250 ملیۆن كەس دووچاری نەخۆشی دەبن.

ئاوی سازگار یان شیرین بەشێوەیەكی ناڕێك لەسەر گۆی زەوی دابەشبوە، لەكاتێكدا زیاتر لە 70%ی گۆی زەوی بەئاو داپۆشراوە بەڵام لەو ڕێژەیە  97.5%ی ئاوی سوێرەو بۆخواردنەوە نابێت، ئەو 2.5% ش كەماوەتەوە 3 بەشی بریتییە لە ناوچە بەستەڵەكەكان، لەپاڵ ئەم هەموو پێداویستیەی مرۆڤیش بۆ ئاو بەڵام هێشتا بەكارهێنانی ئاو بەشێوەی دروست نیە.

بەپێی ئامارەكان:

•    70%ی ئاوی سازگار بۆ ئاودێریی و كشتوكاڵ بەكاردەهێنرێت
•    60%ی ئەو ئاوەش لە وڵاتە دواكەتوەكاندا دەبن بە هەڵم یان دەچنەوە ژێر زەویی یان تێكەڵ ڕووبارەكان دەبنەوە
•    لەساڵی 1960 وە دەرهێنانی ئاو لەزەوییەوە بەڕێژەی 60% زیادی كردوە
•    40%ی دانیشتوانی ئەفریقا دووچاری قەیرانی بێ ئاویی بوونەتەوە
•    تاساڵی 2025  پێنج ملیارو 500 ملیۆن كەس دوچاری بێ ئاویی دەبنەوە
•    ئەفریقاو باشوورو خۆرئاوای ئاسیا زۆرترین ئەو ناوچانەن كەڕووبەڕووی قەیرانی بێ ئاویی بوونەتەوە
•    لەسەدەی پێشوەوە تائێستا بەكارهێنانی ئاو 6 ئەوەندە زیادی كردوە
•    بەڕێژەی 50% ئاوی خواردنەوە لەوڵاتانی دواكەتوو بەفیڕۆ دەچێت
•    90%ی ئاوی ئاوەڕۆكان و 70%ی ئاوی پاشماوە پیشەسازییەكان لەوڵاتانی دواكەوتوودا بەفیڕۆ دەچن، بێ ئەوەی دووبارە كەڵكیان لێ وەربگیرێتەوە.

لە42 ملیۆن دانیشتوانی ئەفریقا 14 ملیۆنیان ئاوی خاوێنی خواردنەوەیان دەست ناكەوێت، لەكاتێكدا لەوڵاتانی پیشەسازییدا پێداویستی ڕۆژانەی هەر تاكێك 400 بۆ 500 لیتر ئاوە لەڕۆژێكدا بەڵام لەوڵاتانی داواكەوتوودا بۆ بەدەستهێنانی تەنیا 20 لیتر ئاو پێویستە زیاتر لە كیلۆ مەترێك ببڕن و بەو 20 لیترەش خۆراك و خواردنەوەو شۆردنی جلوبەرگ و پێداویستیەكانی دیكەی مرۆڤ ڕایی بكرێت.

ژمارەی ئەوانەی بەهۆی نەخۆشی سكچوونەوە لەئندۆنیزی و چین و هندستان گیان لەدەست دەدەن دوو ئەوەندەی ئەوانەیە كەبەهۆی ئیدزەوە گیان لەدەست دەدەن، هەروەك ژمارەی ئەو مناڵانەی لە 10 ساڵی ڕابردوودا بەهۆی نەخۆشی سكچوونەوە مردوون زیاترە لەوانەی لەكاتی جەنگی جیهانیی دووەمەوە كوژراوون، 200 ملیۆن كەسیش لەسەرتاسەری جیهان بەدەست كرمی بەلهارزیاوە دەناڵێنن كەهۆكارەكەی ئاویی پیسەو تائێستاش نەخۆشیەكە لە74 وڵاتدا بوونی هەیە.

لەهەموو ئەمانەش گرنگتر لەماوەی 50 ساڵی ڕابردووداو لەكۆی ئەو شەڕو جەنگ و ململانێیانەی ڕوویانداوە 37 ڕووداویان پەیوەندیی بە قەیرانی ئاوەوەبوەو تائێستاش 157 گفتوگۆو دانوستان لەسەر ئاستی جیهان لەبواری ئاودا ئەنجام دراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.