چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

گوشاری سەر زیندانیانی سیاسی لە زیندانی ورمێ پەرەی سەندووە

گوشاری سەر زیندانیانی سیاسی زیندانی ناوەندیی ورمێ (دەریا) پەرەی سەندووە و كاربەدەستان هیچ كام لەو بەڵێنانەی كە بۆ كۆتایی هێنان بە مانگرتن لە خواردنی زیندانیان دابوویان، جێبەجێیان نەكردووە.

بە پێی راپۆرتی كۆمەڵەی چالاكانی مافی مرۆڤ لە ئێران، كاربەدەستان بۆ كۆتایی هێنان بە مانگرتنی زیندانیانی سیاسی زیندانی ورمێ بەڵێنی لەبەرچاو گرتنی جیاكردنەوە تاوانەكان و… یان دابوو، بەڵام هیچكام لەو بەڵێنانەیان جێبەجێ نەكردووە.

یەكێك لە زیندنیان رایگەیاندووە: لەم دواییانەدا دەزگای پارازیتیان لە بەندی سیاسی زیندانی ورمێ داناوە و ئەمەش تەندروستی زیندانیان دەخاتە مەترسیەوە.

ناوبراو دەشڵێ: كاربەدەستان بەڵێنیان دابوو، كە لە ئەگەری كۆتایی هێنان بە مانگرتن لە خواردن، ئەسڵی جیاكردنەوەی تاوانەكان جێبەجێ دەكەن، كە لە مافە یاساییەكانی ئێمەیە و بەندی 12ی ئەو زیندانە تایبەت دەكەن بە زیندانیانی سیاسی. بەڵام تا ئێستا بەڵێنەكانیان جێبەجێ نەكردووە و زیندانیانی سیاسی لە دەرەوەی بەندی 12 گواستراونەتەوە بۆ بەندەكەی ئێمە. هەروەها زیندانیانی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر كە لە بەندی سیاسی بوونی هەیە، دەگوازرێنەوە بۆ بەندێكی دیكە. كاربەدەستان تەنانەت زیندانیە سیاسیە نوێیەكن ناهێننە نێو بەندی سیاسیەكان و لە راستیدا پاش كۆتایی هێنان بە مانگرتن لە خواردن، گوشارەكان پەرەی سەندووە.

جێگای باسە، زیندانیانی سیاسی سالۆنی 12ی زیندانی ناوەندیی ورمێ رێكەوتی پێنجشەممە 29ی خەزەڵوەر تا سێشەممە 2ی بەفرانبار لە ناڕەزایی بە جیانەكردنەوەی تاوانەكان و گوشاری دەفتەری وزارەتی ئیتلاعات بۆ سەر ئەو زیندانیانەی كە حوكمەكەیان یەكلایی كراوەتەوە، دەستیان دایە مانگرتن لە خواردن. ئەو مانگرتنە پاش بەڵێنی كاربەدەستان كۆتایی پێهات، بەڵام هەتا ئێستا ئەو بەڵێنیانە جێبەجێ نەكراوە و گوشاەكانی سەر زیندانیانیش پەرەی سەندووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.