چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

شاری رەبەت لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە میلیتاریزە كراوە

ترس و دڵەڕاوكێی كۆماری ئیسلامی بە بۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێ و جەژنی نەورۆز، وایكردوەو كە هەموو شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران بە تەواوەتی میلیتاریزە بكرێن.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، ئەمڕۆ هەینی دوایین رۆژی ساڵی 1393ی هەتاویی و بە نزیك بوونەوە لە سەری ساڵی نوێ و هاتنی جێژنی نەورۆز، هێزەكانی كۆماری ئیسلامی بە مەبەستی چاوترسێن كردنی خەڵك، هێزێكی زۆرییان لە نێو شارەكانی كوردستان بەگشتی و لە شاری رەبەت سەر بە پارێزگای ورمێ، بەتایبەتی جێگیر كردووە.

هەر لەم پەیوەندەدا تا ئێستا ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتییانی كورد لە شارە جیاجیاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەستگیر كراون.

باس لەوە دەكرێ، كە 10 ئۆتۆمبیلی پڕ لە هێزی سەركوتگەر لە نێو شارەكە جێگیر كراون و هەموو هاتوچۆیەكی هاوڵاتییان بە توندی خراوەتە ژێر چاودێرییەوە.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، هەموو ساڵی لە سەروبەندی نوێ بوونەوەی ساڵ و لە بەرەبەری جێژنی نەورۆز بۆ ئەوەیكە پێش بە شایی و خۆشیی خەڵك بەم بۆنەوە بگرن، هەموو شارەكانی ئێران و بەتایبەت كوردستان پڕ دەكەن لە هێزی نیزامی و بە بەردەوامی هێرش دەكەنە سەر هاوڵاتییان، بەڵام بەمەشەوە هەمیشە هاوڵاتییان چاونەترسانە و وێڕای هەموو زەخت و گوشارەكان، رێوڕەسمەكانی جێژنیان بەڕێوە بردووە و گوێیان لە هیچ هەڕەشە و گوڕەشەیەك نەگرتووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.