سێ شه‌ممه‌ 3 تشرینی یه‌كه‌م 2023

156هەزار گەشتیاری رۆژهەڵاتی و ئێرانی روویان لە باشوور كردووە

بە مەبەستی بەشداریكردنیان لە جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی 2715ی كوردی، لە رۆژانی رابردوودا 156 هەزار هاونشتیمانیی رۆژهەڵاتی و ئێرانی لە سنوورەكانی باشووری كوردستانەوە، روویان لەو بەشەی كوردستان كردووە.

حكومەتی باشووری كوردستان بڕیاری دەركردووە، كە بە بێ فیزە ‌و وەرگرتنی هیچ باجێك رێگە بە گەشتیاران دەدرێت سەردانی باشووری بكەن و بۆ ماوەی 15 رۆژ بمێننەوە، گەشتیارانی رۆژهەڵاتی كوردستانیش دەڵێن،‌ بەهۆی نەبوونی ئازادی بۆ یادكردنەوەی جەژنی نەورۆز لە رۆژهەڵاتی كوردستان ئەوان سەردانی باشووری كوردستان دەكەن.

ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە ماوەی هەفتەیەكە رۆرژانە نزیك بە دوو هەزار گەشتیار لە رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران بەمەبەستی بەشدار بوونیان لەو رێورەسمانەی لە باشووری كوردستان بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە سازدەكرێن دەگەنە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران.

بە پێی ئاماری نیشینگە ‌و پاسپۆرتی حاجی ئۆمەران، ساڵی رابردوو لەگەڵ نزیك بوونەوە لە جەژنی نەورۆز، رۆژانە زیاتر لە 4 هەزار گەشتیار دەگەیشتە سنوور، تائێستا زیاتر لە 250 هەزار گەشتیار لە رێگەی ئەو سنوورەوە گەشتیان بۆ باشووری كوردستان ئەنجام دابوو‌، بەڵام ئەمساڵ رۆژانە نزیك بە 2 هەزار گەشتیار لە رۆژێكدا دەگاتە سنوور و كۆی ریژەی ئەمساڵی هاموشۆی گەشتیاری  156هەزار گەشتیار بووە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.