كوژرانی 5 كەس لە چەكدارەكانی ئێران لە ناوچەی سیستان و بەلوچستان

لە هێرشی چەند چەكدارێكی نەناسراو بۆ سەر هێزەكانی مێرساد (لقی عەمەلیاتیی هێزە ئینتزامییەكان” لە شاری سەرباز لانیكەم 5 كەس كوژران.

بە پێی راپۆرتی كەمپەینی چالاكانی بەلوچ، سەرلەبەیانی ئەمڕی 28ی مانگی رەشەممە، بە هۆی تەقینەوەی بۆمبی تەنیشت جادەیی لە ئاوایی پیردان لە شاری سەرباز 3 كەس لە هێزەكانی مێرساد سەر بە كۆماری ئیسلامی كوژران و هاوكات لەگەڵ ئەو رووداوە هێرش كراوەتە سەر چەكدارانی كۆماری ئیسلامی و ژمارەیەكی دیكەیان لێ كوژراوە.

دەوترێ، هێزە هێرشبەرەكان پاش تەقینەوەی ئەو بۆمبە، كە بەو هۆیەوە ئۆتۆمبیلی هێزەكانی مێرسادی هێزە ئینتزامییەكان بە توندی خەساری بەركەوتووە، هێرش دەكرێتە سەر ئۆتۆمبیلێكی دیكەی ئەو هێزانە و بەو بۆنەوە ژمارەیەكی دیكە لە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی دەكوژرێن و بریندار دەبن.

هەروەها راپۆرتەكان باس لەوە دەكەن، كە هێزە ئەمنیەتی و ئینتزامییەكانی رێگای هاتوچۆی ناوچەی پیرانیان داخستووە و بۆ چەند كاتژمێرێك پێشیان بە هاتوچۆی خەڵك گرتووە.

هێزەكانی مێرساد لقی عەمەلیاتیی هێزە ئینتزامیەكانە، كە لە ناوچە جیاجیاكانی بەلووچستان پایەگایان هەیە و فەرماندەیی سەرەكی ئەو هێزەش لە پارێزگای كرمان دایە. ئەو هێزان پاش ساڵی 88 كە ئەمنیەتی پارێزگای سیستان و بەلوچستان كەوتە دەستی سپای پاسداران، لە ژێر چاودێریی سپا چالاكی دكەن.

چەند كاتژمێر پاش ئەو هێرشە، یەكێك لە گرووپە چەكدارە نەیارەكانی كۆماری ئیسلامی بە بڵاوكردنەوەی راگەیەندراوێك بەرپرسیاریەتی ئەو هێرشەی گرتووەتە ئەستۆ و باسی لە كوژرانی 5 كەس لە هێزەكانی مێرساد كردووە.

تا ئێستا هیچ ماڵپەڕێكی سەر بە هێزە ئینتزامییەكان و سپای پاسداران و كاربەدەستانی، باسیان لەو رووداوە نەكردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.