پێنج شه‌ممه‌ 21 ئه‌یلول 2023

رووداوەكانی چوارشەممە سووری 40 قوربانیی لێكەوتەوە

بە وتەی وتەبێژی ئۆرژانسی ئێران، رووداوەكانی شەوی چوارشەممە سووریی تا نیوەشەوی 26ی رەشەممە 2 كوژراو و 38 برینداری لێكەوتووەتەوە و هەر لەو پەیوەندەشدا هێزە ئینتزامییەكانی كۆماری ئیسلام بە توندی دەستیان داوەتە سەركوتی ئەو خەڵكی سەرقاڵی شادی و سەما و ئاگر كردنەوە بوون.

بە وتەی وتەبێژی ئۆرژانسی ئێران، رووداوەكانی شەوی چوارشەممە سووریی كوژرانی 2 لاوی 14 و 15 ساڵ تەمەنی لێ كەوتووەتەوە و 38 كەسی دیكەش بریندار بوون و بە بەردەوامی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی سووكایەتییان بە خەڵك كردووە و هێرشیان كردووەتە سەر كۆبوونەوەی خۆشی و شادی دەربڕینی خەڵك.

بە وتەی یەكێك لە كاربەدەستانی هێزە ئینتزامییەكان، رووداوەكانی چوارشەممە سووری ئەمساڵ لە بەراوەرد لەگەڵ ساڵی رابردوو 50% كەمی كردووە.

شایانی باسە، لە ئێران هیچ كارخانە و كارگەیەكی بەرهەمهێنانی تەقەمەنی و باقی كەوپەلەكانی شادی دەربڕینی خەڵك لە نەورۆز و چوارشەممە سووری بۆنی نیە و زۆر جار خەڵك خۆیان لە تەقەمەنی دەست ساز كەڵك وەردەگرن و بەهۆی ناستاندارد بوونی ئەو تەقەمەنیانە، رووداوی ناخۆش و دڵتەزێن روو دەدات و قوربانیی لێ دەكەوێتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.