ئەحمەد شەهید: دۆخی مافی مرۆڤ لە سەردەمی رۆحانی خراپتر بووە

ئەحمەد شەهید، رێپۆرتێری تایبەتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران، رایگەیاند كە دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێراندا لە دەورانی سەركۆماری حەسەن رۆحانی “خراپتر” بووە و لە سەرەتای ساڵی نوێی زایینییەوە هەتا ئێستا زیاتر لە ٢٠٠ كەس لە وڵاتە لە سێدارە دراون.

دوێنێ دووشەممە 25ی رەشەمە، ئەحمەد شەهید رایگەیاند كە رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە سەرەتای ساڵی نوێی زایینییەوە هەتا ئێستا زیاتر لە ٢٠٠ كەسی لەم وڵاتە لە سێدارە داوە و لە ساڵی رابردووش‌دا بە لانیكەم ٧٥٣ ئیعدام زیاترین رێژەی ئیعدامی لە ساڵی ٢٠٠٢ی زایینی هەتا ئێستا هەبووە.

ئەحمەد شەهید، زۆربوونی رێژەی ئیعدامەكان و بوونی یاسای و فەزای توندی ئەمنییەتی كە چالاكیی رێكخراوە مەدەنی، مافی مرۆڤ، حیزبە سیاسییەكان و چالاكانی مافی مرۆڤ دەخاتە مەترسییەوە، دەرخەرەی ئەوەیە كە دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێراندا لە دەورانی سەركۆماری حەسەن رۆحانی “خراپتر” بووە.

رێپۆرتێری تایبەتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان سەبارەت بە مافی مرۆڤ لە ئێراندا، چەند رۆژ پێش ئێستا و داوای لە رێژیمی ئێران كرد كە یاسای سنوورداركردنی ئازادیی رادەربڕین و میدیاكان لابەرێت و هەروەها رۆژنامەنووسان و وێبنووسانی زیندانی ئازاد بكات و و كۆتایی بە پارازیت خستنەسەر ماهوارە و فیلتێركردنی ماڵپەڕەكان بێنێت.

ئەحمەد شەهید لە راپۆرتی خۆیدا وتوویەتی: “لە ماوەی ١٤ مانگی رابردوودا زیاتر لە ١٠٠٥ حوكمی لەسێدارەدان لە ئێراندا بەڕێوەچووە كە لە ماوەی ١٢ ساڵی رابردوودا بێ وێنە بووە و لانیكەم ٧٥٣ ئیعدام لە ساڵی ٢٠١٤ی زایینی و ٢٥٢ ئیعدام لە ماوەی ١٠ حەفتەی رابردوودا ئەنجام دراوە و هەروەها ١٣ ئیعدامی كەسانی ژێر تەمەن ١٨ ساڵی ئەنجام دراوە كە ئەوەش بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەكانە.

ئەحمەد شەهید نیگەرانی خۆی سەبارەت بە قەبووڵی راسپارەدەكانی خولی دووهەمی تاوتوێكردنی جیهانی مافی مرۆڤ لە ئێراندا دەربڕی و رایگەیاند كە رێژیمی ئێران هەتا ئێستا راسپاردەكانی ساڵی ٢٠١٠ی زایینی بەڕێووە نەبردووە.

وڵاتان و نوێنەرانی وەك دانماراك، فەرانسە، ئیتالیا، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئامریكا، ئیسرائیل، ئاڵمان، نوروێژ، ئوسترالیا و یەكیەتیی ئورووپا نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە مافی مرۆڤ لە ئێراندا بە تایبەت كێشەی كەمینە ئاییینیەكان و بەرزبوونەوەی ئیعدامەكان، پێویستی رێزگرتن لە ئازادیی را دەربڕین و باوەڕ و پشتیوانی لە رۆژنامەنووسان دەربڕیوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.