دوو شه‌ممه‌ 2 تشرینی یه‌كه‌م 2023

لاوێكی دیكەی بەلوچ بە دەستی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی كوژرا

رۆژی شەممە 23ی مانگی رەشەممە هێزەكانی كۆماری ئیسلام لە ناوچەی رمیدان پاش ئەوەیكە ئۆتۆمبیلی هاوڵاتییەكی بەلوچ دەدەنە بەر دەستڕێژیی گوللە، شاگردی شۆفیرەكە بە ناوی “راشد پەناهەندە” خەڵكی ئاوایی سەنگان سەر بە دەشتیاری كوژراوە و تەرمی ناوبراویان هەر لەو شوێنە و لە ژێر بەرد بەجێهێشتووە.

كەمپەینی چالاكانی بەلوچ وێڕای بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە، باسیان لەوە كردووە، كە پاش ئەوەیكە هێزەكانی كۆماری ئیسلامی ئۆتۆمبیلەكە دەدەنە بەر دەستڕێژی گوللە و راشد (عەبدولڕەشید) بریندار دەكەن، شۆفیرەكەش بریندار دەبێت و بەهۆی پاراستنی گیانی خۆی لەو شوێنە هەڵدێ، بەڵام پاش ماوەیەكی دوور و درێژ كە هیچ هەواڵێ لە راشد نابێ، ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی ئاوایی سەنگان بۆ دۆزینەوەی ناوبراو هەموو ناوچەكە دەگەڕێن و لە ئاكامدا تەرمی ناوبراو لە پەتوێك پێچراوە و لە ژێر بەردێكی زۆردا دەدۆزنەوە.

كاتێ خەڵك سەردانی هێزە ئینتزامییەكان و هێزەكانی سەرسنوور دەكەن، ئەوان بەرپرسیاریەتی مەرگی راشد وەئەستۆ ناگرن، بەڵام پاش بەدواداچوونی خەڵك و بە بڕیاری قازیی، تەرمەكەی بە مەبەست پشكنین رەوانەی چابەهار دەكەن.

جێگای باسە، راشد (عەبدولڕەشید) پەناهەندە برازای موفتی محەمەد سەنگانی یەكێك لە زانایانی ئایینی ناسراوی دەشتیاری و قوتابخانەی حەوزەی علمیەی سونەكانی چابەهار بووە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.