سێ شه‌ممه‌ 26 ئه‌یلول 2023

كۆڵبەرێكی دیكەی كورد بە دەستی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی گیانی لەدەستدا

كۆڵبەرێكی دیكی كوردی خەڵكی شاری مەریوان بە دەستی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی گیانی لەدەستدا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، بەرەبەیانی یەكشەممە لەسەر دووشەممە 25ی مانگی رەشەممە، هێزەكانی كۆماری ئیسلامی بە شێوەی راستەوخۆ تەقە لە كاسبكاران و كۆڵبەرانی كورد لە ناوچەی سنووری مەریوان دەكەن و بەو بۆنەوە، یەكێك لە كۆڵبەرەكان گیانی لەدەستدەدات.

هێزەكانی كۆماری ئیسلامی پۆلێك كۆڵبەر لە سنووری مەریوان و لە ئاوایی “كانی سپیلكە” دەدەنە بەر دەستڕێژی گوللە و بەو بۆنەوە كەسێك بە ناوی “سۆران خوسرەوی” 24 ساڵە گیانی لەدەستدەدات.

هێزەكانی كۆماری ئیسلامی ئەو پۆلە كۆڵبەرە لە سنووری مەریوان و لە ئاوایی “كانی سپیلكە” دەدەنە بەر دەستڕێژی گوللە و بەو بۆنەوە كەسێك بە ناوی “سۆران خوسرەوی” 24 ساڵە گیانی لەدەستدەدات.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، یەكەم ساتەكانی بەرەبەیانی رۆژی هەینی 22ی مانگی رەشەممە، بۆ جارێكی دیكە هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی لە سەر سنوورەكانی كوردستان پۆلێكی كۆڵبەر و كاسبكاری كوردیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و بەو بۆنەوە كۆڵبەرێكی خەڵكی شاری سەردەشت بە ناوی “رەحمان ئیبراهیم زادە” گیانی لەدەستدا.

شایانی باسە، بە هەزاران كەس لە خەڵكی چەوساوە و زەحمەتكێشی كوردستان لەبەر نەداریی و بێكاریی روو دەكەنە كاریی پڕ مەترسی و نایاسایی كۆڵبەری و كاسبكاری لە سەر سنوورەكان، تا بژیوی ژیانی خۆیان و بنەماڵەكانیان دابین بكەن، هەر بەو بۆنەشەوە زۆربەی رۆژەكان لە لایەن هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامیەوە هێرش دەكرێتە سەریان و بەرەوڕووی خەساری گیانی و ماڵی دەبنەوە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.