سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

چالاكێی سیاسی لەمێژینەی خەڵكی شاری مەهاباد دەستگیركرا

چالاكێكی سیاسی ناوداری شاری مەهاباد لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەستگیر و راپێچی شوێنێكی نادیار كرا.

بە پێی راپۆرتێ كە بە “زاگرۆس پۆست” گەیشووە، ئەمڕۆ دووشەممە 25ی مانگی رەشەممە”عومەر قازی”چالاكی سیاسی كوردی شاری مەهاباد و 80 ساڵ تەمەن، لەلایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەستگیر و راپێچی شوێنێكی نادیار كراوە.

هۆكاری دەستگیر كردنی ناوبراو، هاوكاریی نەكردن لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتیەكانی كۆماری ئیسلامی راگەیەندراوە.

ماوەیەك پێش ئێستا،”بنیادی موستەزعەفان” بە بڕیاری دەزگای قەزایی كۆماری ئیسلامی لە شاری مەهاباد بە عومەر قازییان راگەیاندبوو، كە  دەبێ خانووەكەی چۆڵ بكات و بیداتە ئەو ئۆرگانە حكومەتییە و ئێستاكەش ماڵەكەی بە تەواوەتی زەوت كراوە.

بەرپرسی بنیادی موستەزعەفین بە هاوكاری و هاندانی كەسێك بەناوی “ئیبراهیمی” داوای بەرتیلی لە عومەر قازی كردبوو، كە رێگری لە زەوت و داگیر كردنی خانووەكەی بكرن.

جێگای ئاماژەیە، عومەر قازی پێشتر كادری حیزبی دیموكرات بوو و 3 دەیە پێش ئێستا بە ماوەی 6 ساڵ لە زیندانەكانی كۆماری ئیسلامی زیندانیی كرابوو و بەردەوام لەم ساڵانەی دواییدا لە ژێر زەخت و گوشاردا بووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.