چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

راپۆرتێكی تایبەت بەو زیندانیانەی لە زیندانەكانی ئێران گیرۆدەی نەخۆشین + وێنە

دۆخی زیندانیانی ئێرانی زۆر مەترسیدارە، بەتایبەت ئەو زیندانیە سیاسیانەی كە لە زیندانەكانی كۆماری ئیسلامیدان.
بە وتەی كارناسانی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان، پزیشكانی زیندان پێویستی زیندانیەكان بۆ چارەسەریی پزیشكی تایبەت، بە فەرمی ناسیوە، بەڵام دەوڵەت وەڵامێكی بەو داواكارییە نەداوەتەوە. ئەوان رایانگەیاندووە، كە تەندروستی زیندانیان بەهۆی بەدخوراكیەوە تێكچووە، دۆخی ژیانی هەژارانە، راگیرانی زۆر لە ژووری تاكەكەسی و ئەشكەنجەی زیندانیان دۆخی جەستەییانی خستووەتە مەترسی جیددیەوە.
راپۆرتی گیانلەدەستدانی زۆرێك لە زیندانیان بە هۆی ئەشكەنجە و نەخۆشی و دۆخی دڵتەزێنی نێو زیندانەكان، بەداخەوە زۆر جار بڵاو نابێتەوە. كاربەدەستانی زیندان تا ئێستاكەش پێش بە هاتنی دەرمان دەگرن و هیچ بایەخێك بە بێهداشت و تەندروستی زیندانیان نادەن و ئەمەش نیگەرانی لای بنەماڵەی زیندانیان دروست كردووە.
دۆخی نالەبار و تاقەت پڕوكێنی نێو بەندیخانەكان زۆرجار وا دەكات، كە زیندانیان روو بكەنە حب خواردن و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەیكە، ئەو زیندانیانە گیرۆدەی حب خواردن ببن و پاش ئازاد بوونیشیان درێژە بەو كارە بدەن.
هەندێ لە زیندانیەكانی پێشوو لەسەر ئەو بڕوایەدان، كە كاربەدەستانی زیندان پێش بە دەستڕاگەیشتنی ئەوان بە چاودێریی پزیشكی و پێوەرەكانی ژیانی گونجاو دەگرن و بە ئازار ئەشكەنجەی زیندانیان، سەرقاڵی جۆرێك لە شەڕی درێژ خایەنن.
هەندێ جار زیندانیان بە مانگرتن لە خواردن لە هەوڵی ئەوەدان پێش بە نادادپەروەری سەپێنراو لە نێو زیندانەكاندا بگرن. بەڵام بەش بەحاڵی خۆی، ئەو مانگرتن لە خواردنە وێڕای ئەوەیكە دۆخی ناجێگیری تەندروستییان زۆرتر دەخاتە مەترسیەوە، دەتوانێ ببێتە هۆی پەرەسەندنی ئیمكاناتی نوێتر.
من لێرەدا پاش هەوڵ و توێژینەوەیەكی زۆر، هەوڵمداوە ناوی ئەو زیندانیانەی كە پێویستیان بە دەرمان و چارەسەریی پزیشكی هەیە، كۆبكەمەوە و ناوی ئەو زیندانیانەش بەمچەشنەی خوارەوەیە:

1_ حسێن كازمی بروجردی، 54 ساڵ تەمەن، هێشتاكە لە دەستڕاگەیشتن بە چاودێریی پزیشكی و دەرمان بێبەرییە و هۆكاری تێكچوونی باری تەندروستی بە هۆی ئەشكەنجە و دۆخی قەیراناویی نێو زیندان راگەیەندراوە. ئەو زیندانیە سیاسیە لە بواری دڵ و هەناسە و گرفتی گورچیلە لە ماوەی زیندانی بوونیدا ئازار دەكێشێت. هەروەها بە هۆی جەڵتەی مێشك لە ئاكامی شۆكی عەسەبی لە 19ی دێستامبری 2014ی زایینی و نەخۆشیگەلێكی هاوشێوە، ئازار دەكێشێت.
2_ ئارش سادقی، چالاكی مافی مرۆڤ و خوێندكاری لاو، ئێستاكە لە زیندانی ئێڤیندایە و ئەزموونێكی زۆر دژواری بە هۆی ئەشكەنجەی زۆرەوە لە بواری دەروونی و جەستەیی هەیە. ناوبراو ئێستاكە پەراسوویەك و شانێكی لە ئاكامی ئەو ئەشكەنجانەی لە گرتووخانەی وەزارەتی ئیتلاعات بەسەریدا هێنراوە، شكاوە و پێویستی بە چاودێریی خێرا و كاریگەری پزیشكی هەیە و لەوانەش نەشتەرگەری لەسەر شانی.
3_ زەینەب جەلالیان 23 ساڵ تەمەن، بە هۆی ئەشكەنجەی زۆر لە بەردەم مەترسی لەدەستدانی بینایی چاودایە و ئەو وردە وردە بینایی خۆی بە هۆی ئەشكەنجەی زۆر لە رەوتی لێپرسینەوەكان و ئەشكەنجەدانی زۆر لە لایەن كاربەدەستانی دەزگای ئیتلاعاتی ئێرانەوە لەدەست داوە و هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو قامچیانەی كە بە سیمی بەرق لە نێو زینداندا لە ناوبراویان داوە. ئەو زیندانیە سیاسیە كوردە هەروەها لە لایەن لێپرسەرانیەوە هەڕەشەی دەستدرێژیی سێكسی لێ كراوە و بە هۆی ئەو زەربانەی لە سەریان داوە، تووشی خوێنڕێژیی مێشك بووە.
4_ محەمەد رەزا یوسف زادە، بە هۆی ئازاری مەعیدە، كەمەر و دیسكی مل، ئارترۆزی دەست، بێ هەست بوونی پا و دەسەكانی و كێشەی دڵەوە بە سەختی ئازار دەكێشێت.. لەم حاڵەدایە، كە ناوبراو وێڕای وەرنەگرتنی چاودێریی پزیشكیی كاریگەر، لە رێكەوتی سێپتامبری ساڵی 2013ی زایینیەوە بەرەو زیندانی بەرازجان گواستراوەتەوە و ئێستاكەش هیچ زانیاریەك لە دۆخی ناوبراو لەبەردەستدا نیە.
5_ سەعید عابدینی (پاسپۆرتی ئێرانی_ئەمریكایی و دینی مەسیحی هەیە) تووشی خوێنڕێژیی مەعیدە، كێشەی مەسانە، كزە كزی بەیزە و زۆر بوونی میز كردن و نەخۆشی پڕۆستات بووە. چۆكی ناوبراو بە هۆی ئەشكەنجەی زۆر لە رەوتی لێپرسینەوەكان لە ئیدارەی ئیتلاعات تووشی خەسار بووە. شایانی باسە، بنەماڵەی ناوبراو لە ئێراندا نین و ئەو زیندانیەش كە لە زیندانی رەجایی شاری كەرەج راگیراوە، لە دۆخێكی زۆر نالەباردایە.
6_ بێهنام ئێرانی، 46 ساڵ تەمەن، كە دینی مەسیحی هەیە، ئێستاكە لە زیندانی قزڵ حەسار راگیراوە و لە كێشەی دەزگای گەوارش و خوێنڕێژیی مەعیدە ئازار دەكێشێت. ناوبراو 22ی مانگی فێوریەی ساڵی 2014ی زایینیش نەشتەرگەرییەكی بۆ كرابوو.
7_ فواد موقەدەم، 64 ساڵ تەمەن، راگیراو لە زیندانی رەجایی شاری كەرەج، تووشی نەخۆشی دیسكی مل هاتووە و بە هۆی بەردەوامیی نەخۆشیی دڵ كەوتە ژێر چاودێریی پزیشكی و ئێستا لەبەر نەشتەرگەریی پرۆتێز ئازاری زۆر لەسەر جەستەیەتی.
8_ عەدنان رەحمەت پەنا، لاوی بەهایی كە لە كاتی تێپەڕاندنی سەربازیی دەستگیر و باقی سەربازییەكی لە زینداندا تێدەپەڕێنیت، دیسكی كەمەر و پشت ئێشەی توندی هەیە و هەروەها گوێی بە هۆی سەرماوە تووشی ئیلتیهاب بووە. ئەگەر نەشتەرگەریی خێرای بۆ ئەنجام نەدرێت، چیتر توانای بیستنی نامێنێت و ئەم بابەتەش لە لایەن پزیشكی یاساییەوە پشتڕاست كراوەتەوە.
9_ جەمالەدین خانجانی، 82 ساڵە و لە رێبەرانی بەهاییەكان كە لە زیندانی رەجایی شاری كەرەج راگیراوە و تووشی نەخۆشی دڵ بووە.
10_ فەربۆد یەزدانی، لاوی 17 ساڵەی بەهایی، كە ئێستاكە لە زیندانی عادڵ ئاباد راگیراوە و تووشی نەخۆشی دەروونی بووە.
11_ نەوید خانجانی 32 ساڵە و راگیراو لە زیندانی رەجایی شار، كە پێویستی بە نەشتەرگەریی خێرای بڕبڕەی پشت هەیە.
12_ وەحید ئەسغەری، زیندانی سیاسی كە لە زیندانی رەجایی شاری كەرەج دایە و تووشی ئیلتهابی گوێ بووە و لووتیشی شكاوە. ناوبراو زۆر جار لە رەوتی لێپرسینەوەكاندا بە شێوەی وەحشیانە دراوەتە بەر لێدان و سووكایەتی.
13_ حەسەن تۆفاح، 84 ساڵە، كە ئێستاكە لە زیندانی رەجایی شاری كەرەج راگیراوە و تووشی نەخۆشی لووسمی بووە و پێویستی بە هێمۆتراپی هەیە.
14_ خالید حەردان، 44 ساڵە، ئێستاكە لە زیندانی رەجایی شاری كەرەج راگیراوە و تووشی گرفتی رێخۆڵە و هەروەها ئیلتیهاب و كێشەی هەناسە بووە.
15_ شەهرام پوور مەنسوری، 31 ساڵە و راگیراو لە زیندانی رەجایی شاری كەرەج، كە تووشی خەمۆكی توند و كێشەی دەروونی بووەتەوە.
16_ فەرهاد فەهەندژ، 52 ساڵە كە تووشی نەخۆش شەكرە بووە و پێویستی بە دەرمانی پزیشكی خێرا هەیە.
17_ عەلی ئەسڵانی پوور، ملی تووشی ئازار بووە و بڕبڕەی پشت و دیسكی كەمەری تووشی نەخۆشیی هاتوون و ئێستاكەش لە زیندانی رەجایی شاری كەرەجە و وێڕای ئەوەیكە جارێكیش نەشتەریگەریی بۆ كراوە و ئێستاكەش لە نەخۆشخانەدایە، بەڵام دۆخیی جەستەیی قەیراناویی و ناجێگیرە.
18_ هەمزە سواری، 31 ساڵە كە لە زیندانی رەجایی شار راگیراوە و بە هۆی ئیلتیهابی بەیزە و هەبوونی بەردی گورچیلە ئازار دەكێشێت.
19_ ئەمانوڵڵا موستەقیم، 64 ساڵە و راگیراو لە زیندانی رەجایی شاری كەرەج، كە تووشی نەخۆشی توندیی دڵ بووە و تا ئێستا چەندین جار نەشتەرگەریی بۆ كراوە.
20_ كەریم مەعروف، 72 ساڵە كە لە زیندانی رەجایی شاردایە و لە ماوەی چەند مانگی رابردوو نەشتەرگەریی دڵی بۆ كراوە. ناوبراو ئێستاكە پێویستی بە چارەسەریی خێرای پزیشكی و چاودێریی تایبەت هەیە.
21_ عەفیف نێعمەتی، 53 ساڵە و راگیراو لە زیندانی رەجایی شاری كەرەج، كە نەخۆشی خوێن و ریە و نەخۆشی مێشكی هەیە. ناوبراو هەرەوەها نەخۆشی ئارتریدیشی هەیە و پەردەی گوێچكەیشی دڕاوە.
22_ كەیوان سەمیمی، لە زیندانی رەجایی شاری كەرەج راگیراوە و بە هۆی نەخۆشی دڵ ئازاری زۆری هەیە و پێویستی بە چاودێریی و دەرمانی جیددی هەیە.
23_ عادڵ نەعیمی، لە زیندانی رەجایی شاری كەرەج راگیراوە و بە دەست تەنگ بوونەوەی عروق و كرونر و نەخۆشی شەكرە ئازار دەكێشێت و تا ئێستاش چەندین جار نەشتەرگەریی بۆ كراوە.
24_ ماشەڵڵا حائێری، 62 ساڵە كە لە زیندانی رەجایی شاری كەرەج دایە و نەخۆشی دڵ و ئیلتیهابی ریە و هەروەها كێشەی دەروونی و خەمۆكی توندی هەیە.
25_ سەجادە عەرەب سورخی، نووسەر و رۆژنامەوان، نەخۆشیی دەزگای گوارش، دابەزینی پلەی خوێن و تێكچوونی مەعیدەی هەیە و كاربەدەستانی زیندان لە چارەسەریی خێرای پزیشكی ناوبراو خۆ دەبوێرن.
26_ مەریەم سادات یەحیەوی، لە چالاكانی مەدەنی، شێرپەنجەی هەیە و پێویستی بە شیمی دەرمانیە.
27_ مریەم شەفیع پور، چالاكی خوێندكاریی كە لە زیندانی ئێڤین راگیراوە و ئێشی دەست و ددانی هەیە و ئێستاكەش هیچ زانییارییەك لە دۆخی ناوبراو لە بەردەستدا نیە.
28_ رۆیا سابیری نژاد، 48 ساڵ تەمەن و هاوڵاتیی ئێرانی _بریتانیایی، كە لە دۆخێكی دەروونی خراپدایە و كێشیشی بە ئاستێكی زۆر دابەزیوە.
29_ حەكیمە شەكەری، 44 ساڵ تەمەن و چالاكی مەدەنی، كە تووشی ئیلتیهابی چاو بووە.
30_ مەولەوی فەتحی محەمەد نەقشبەندی، مەلای ناسراوی سوننە مەزهەب، تووشی تۆمۆری مەعیدە بووە و كاربەدەستانی زیندان وێڕای بڕیاری پزیشكی، لە گواستنەوەی ناوبراو بۆ نەخۆشخانە خۆ دەبوێرن.
31_ ئاتنا دائێمی، لە چالاكانی مەدەنی لاو، كە گیرۆدەی نەخۆشی دڵ بووە.
32_ حسێن سەبووری، جەستەی بە توندی بە هۆی ئەشكەنجەوە خەساری بەركەوتووە و عەزولەكانی تووشی بچڕان هاتوون و مەچەكی دەستیشی بە هۆی ئەشكەنجەی زۆرەوە عاسابی لەدەست داوە و هۆكارەكەشی هەڵواسینی ناوبراو راگەیەندراوە.
33_ رەسوڵ مەزرە، تووشی شێرپەنجەی پرۆستات بووە و گورچیلەیشی تووشی گرفت هاتووە.
34_ تالب سەواری، تووشی ئیلتیهابی چاو بووە و لە بەردەم مەترسی لەدەسدانی بینایی دایە.
35_ عەلی هەلەفی، تووشی برین و ئیلتیهابی توند لە رێخۆڵەی گەورە بووە.
36_ غوڵام عەباس (سەعید) ساكی، تووشی ئاسم و ئالێرژی و ئازاری پشت، ئێشی زۆری جەستە و هەڵماسینی پا و پلەی خوێنیشی چووەتە سەرەوە.
37_ جەبار سەخترەوی، تووشی تۆمۆری مێشك بووە و هەر دوو پایشی بەرەوڕووی ئازاری زۆر بوونەتەوە و بیناییشی لاواز بووە.
38_ سەید رەزا تەزنگی، 52 ساڵ تەمەن، كە تووشی نەخۆشی دڵ بووە.
39_ ریازوڵڵا سوبحانی، 70 ساڵ تەمەن، كە گیرۆدەی نەخۆشیی دڵ و گرفتی بەیزە بووە.
40_ عەلی مەنبوهی، نەخۆشیەكانی دیابت و هیپرلیپیدۆمی هەیە.
41_ رەحیم ئەدراوی، نەخۆشی دڵ و دیابێتی هەیە.
42_ حەسەن ئابەیتی، تووشی نەخۆشی گوارش و ئیلتیهابی گوێ بووە.
43_ عەبد ئیمام زائێری، برینەكانی تووشی خوێنڕێژیی بووە.
44_ محەمەد سەعیمی، تووشی گرفتی گورچیلە بووە.
45_ موستەفا دانشجو، تووشی نەخۆشی هەناسە بووە.
46_ سەعید مەتین پوور، بڕبڕی پشت خەساری بەركەوتووە و نەخۆشی دڵی هەیە.
47_ رەحمان قەهرەمان پوور، بینایی چاوی لاواز بووە و دیسكی كەمەریشی هەیە.
48_ نوسرە نەقی پوور، فەك و دەمی بە توندی تووشی برین و ئازار بووە.
49_ محەمەد داوەری، تووشی نەخۆشی فەك و لێو بووە.
50_ رەزا شەهابی زەكەریا، بڕبڕەی پشتی تووشی ئازاری زۆر بووە.
51_ یاشار دارۆلشەفا، ئێش و ئازاری بڕبڕەی پشتی هەیە.
52_ سینا عەزیمی، تووشی نەخۆشی هەناسە بووە.
53_ ئیبراهیم بابایی، نەخۆشی دڵی هەیە.
54_ هانی یازرلو، تووشی نەخۆشی دڵ بووە.
55_ ئەمیر خەرم ، نەخۆشی فەك و دەمیشی تووشی برین بووە.
56_ ئەمیر ئیسلامی، نەخۆشی دڵ و میگرێنی هەیە.
57_ ئیسماعیل بەرزەگەری، تووشی نەخۆشی فەك و دەم و ددان بووە.
58_ نادر جانی، تووشی نەخۆشی عەسەبی و نەخۆشی دڵ بووە.
59_ حەمید نەوید، ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی ئەلنفاوی لەسەرە.
60_ وەحید روبەخش، كێشەی عەسەبی و نەخۆشی دەم و ددانی هەیە.
61_ پژمان عەبدولحسێن زادە، تووشی شكاوی ئیسقان بووە.
62_ عەبد امیر مەتوری، جەڵتەی عەسەبی هەیە.
63_ عەبد زەهرا، ئازاری پای هەیە و تووشی نەخۆشی ئیلتیهاب بووە.
64_ ئەرژەنگ داوودی، دیابێت و چەوری خوێنی هەیە.
65_ علی علایی، تووشی نەخۆشیی بڕبڕەی پشت و دڵ بووە.
66_ فەرزاد روحی، تووشی نەخۆشی سینۆزیت بووە.
67_ ئەسەدۆڵڵا ئەسەدی، تووشی نەخۆشی ریە بووە.
68_ محەمەد داوەری، تووشی كێشەی چۆك، بڕبڕەی پشت، دەم و ددان بووە.
69_ غوڵامڕەزا حوسێنی، بە هۆی شكانی ئێسقانەكانی ران و نەخۆشی دەم و ددان دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.
70_ داوود ئەسەدی، بە هۆی نەخۆشیی ئیفلیج بوونی پای چەپی ئازاری زۆری هەیە.
71_ ئەسغەر قاتان، نەخۆشی دڵ، گورچیلە و كێشەی پرۆستاتی هەیە.
72_ رەسوڵ حەردانی، تەمەن 30 ساڵ كە ئێستاكە لە زیندانی ئێڤینی شاری تاران راگیراوە، بە هۆی ئازاری زۆرەوە پای سڕ بووە و پێدەچێ گیرۆدەی نەخۆشی مولتیپل ئێسكلرۆزیس بووبێت. ناوبراو هەروەها لە وەرگرتنی خزمەتگوزاریی پزیشكی بێبەری كراوە.
73_ محەمەد سدیق كەبودوەند، كە ئێستاكە لە زیندانی ئێڤیندایە، تووشی نەخۆشی پرۆستات و دڵ و دابەزینی پلەی خوێن بووە.
74_ كامیار سابتی سەنعەت، راگیراو لە زیندانی ئێڤین، نەخۆشی دڵ و نەخۆشی هەناسەی هەیە.
75_ عەلیڕەزا ئەحمەدی، راگیراو لە زیندانی ئێڤین، لەگەنی شكاوە و ئازارێكی زۆری هەیە.
76_ ئەحمەد دانشپور موقەدەم، راگیراو لە زیندانی ئێڤین، تووشی كێشەی دەستگای گوارش و كێشەی عەسەبی بووە.
77_ داوود ئەسەدی، كە لە زیندانی ئێڤین دایە، رانی تووشی نەخۆشی بووە.
78_ عەباس غەفاری، راگیراو لە زیندانی ئێڤین، دووشی دیابێت بووە و چاوی لەدەستداوە.
79_ عەلیڕەزا بەهەشتی، راگیراو لە زیندانی ئێڤین، تووشی كێشەی بڕبڕەی پشت بووە.
80_ عەلیڕەزا رەجایی، راگیراو لە زیندانی ئێڤین، تووشی نەخۆشی دیسكی كەمەر بووە.
81_ مەجید ئەسەدی، كە لە زیندانی ئێڤین دایە، تووشی كێشەی بڕبڕەی پشت بووە.
82_ مۆحسین دانشپور، راگیراو لە زیندانی ئێڤین، تووشی نەخۆشیگەلێكی وەكوو دڵ، تەنگ بوونەوەی رەگەكانی مێشك و كەم هۆش و هەواسی بووە.
83_ محەمەد حەسەن یوسف پوور سەیفی، راگیراو لە زیندانی ئێڤین، تووشی نەخۆشی دڵ بووە و چاویشی بینایی كەم بووەتەوە.
84_ یەعقوب مەلەكی، راگیراو لە زیندانی ئێڤین، چاوی تووشی كێشە بووە.
85_ رەزا ئێنتسابی، كە لە زیندانی ئێڤین دایە، تووشی ئازاری دەست، توند بوونەوەی لێدانی دڵ و ئازار لە سەر سنگی بووە.
86_ حەسەن فەرەجی، كە لە زیندانی ئێڤین دایە، تووشی نەخۆشی دڵ و گرفتی دەزگای گوارش بووە.
87_ سەید محەمەد ئیبراهیمی، تووشی كێشەی هەناسە، نەخۆشی مەعیدە و دیسكی كەمەر بووە.
88_ حەمید رەزا مورادی، گیرۆدەی دیسكی عروق و كەمەر بووە.
89_ حسێن معروفی تووشی نەخۆشی سەرع و لەسەرخۆ چوون بووە.
90_ بێهنام ئیبراهیم زادە، هەڵماسینی رەگەكانی مل و نەخۆشی ناو دەم و گوێچكەی هەیە.
91_ بهارە هیدایەت، چالاكی خوێندكاری بە هۆی دۆخی قەراناویی و بەردی سەفراوە ئازار دەكێشێت.
92_ عەبدولفەتاح سوڵتانی، پارێزەر تووشی نەخۆشی دڵ و كەم خوێنی بووە و تا ئێستا لە وەرگرتنی خزمەتگوزاریی پزیشكی بێبەری بووە.
93_ شەهرام ئەحمەدی، زیندانی سونە مەزهەب، تووشی ئیلتیهابی گورچیلە بووە.
94_ محەمەد رەزا پوور شەجەری، بەردی گورچیلەی هەیە و تووشی هەڵاوسانی پرۆستات و شەكری خوێن بووە و پێویستی بە چارەسەریی پزیشكی خێرا هەیە.
95_ عەبدولهادی حسێنی، تووشی نەخۆشی تەشەنوج و لەسەرخۆچوون هاتووە.
96_ عەلی مۆعەزی، تووشی نەخۆشی گورچیلە، شێرپەنجەی پڕۆستات و نەخۆشیی پووچەڵ بوونەوەی رێخۆڵە بووە.
97_ ئەفشین كەرەم پوور، تووشی نەخۆشی تەنگ بوونەوەی نۆخاع، كەمەر و دیسك بووە.
98_ رەسوڵ بۆداغی، مامۆستا و چالاكی مافی مرۆڤ، تووشی سەر ئێشەی توند هاتووە.
99_ عەلی حەلافی، كە لە زیندانی گۆناب راگیراوە،  لە دەست برین و ئیلتیهابی رێخۆڵەی گەورەوە دەناڵێنێت.
100_ رەحیم ئەفراوی، راگیراو لە زیندانی جیرۆفت، بە دەست نەخۆشی دڵ و دیابێتەوە ئازار دەكێشێت.
101_ عیمادەلدین مازیاری، كە لە زیندانی زاهیدان دایە، بە دەست نەخۆشی دڵ و خوێنڕێژیی گورچیلەوە ئازار دەكێشێت.
102_ محەمەد ئەمین ئاگوشی، راگیراو لە زیندانی زاهێدان، تووشی نەخۆشی ئۆریۆن و گورچیلە بووە.
103_ مەحمود ئەحمەدی، لە زیندانی زاهێدان، تووشی ئیلتیهاب و كێشەی گورچیلە بووە.
104_ ئۆمید كەوكەبی، فیزیكدانی ئێرانی كە لەیزری تاقی كردووەتەوە و خوێندكاری پێشووی فیزیكی دۆكتورای ئەتۆمی لە زانۆی تێگزاسی ئەمریكایە، تووشی بەردی گورچیلە بووە.
105_ جەمال قادر نژاد، راگیراو لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، لە دەست ئازاری توندی مەفسەلەكان و دیسكی كەمەرەوە دەناڵێنێت.
106_ بێهروز ئاڵخانی، راگیراو لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، تووشی نەخۆشی عاساب بووە.
107_ عەلی ئەحمەد سولەیمان، راگیراو لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، تووشی دیسكی كەمەر بووە و بینایی چاویشی لاواز بووە.
108_ عەلی ئەفشاری، راگیراو لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، تووشی ئیلتیهابی توند هاتووە.
109_ عەلیڕەزا رەسولی، راگیراو لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، تووشی نەخۆشی خوێن بووە.
110_ كەیوان ئیسماعیلی ئەحمەدی، راگیراو لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، تووشی نەخۆشی ئیلتیهابی بینایی و دەم و ددان بووە.
111_ مستەفا عەلی ئەحمەد، راگیراو لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، تووشی نەخۆشی بەرد و ئیلتیهابی گورچیلە بووە.
112_ هێمن حەسەن زادە، راگیراو لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، قامكی كە گوللەی بەركەوتووە، بەرەوڕووی ئازار و ئیلتیهاب بووەتەوە.
113_ مستەفا فەقیه، راگیراو لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، گیرۆدەی نەخۆشی دیابێت بووە. ناوبراو لەگەڵ 4 زیندانی دیكە لە دۆخێكی قەیراناویدان و توانای جم و جوڵیان نیە.
114_ جەلیل حەیدەری، راگیراو لە زیندانی كارون، تووشی بەردی گورچیلە و ئیلتیهابی بەیزە بووە.
115_ جابر سەخراوی، راگیراو لە زیندانی كارون، تووشی ئازاری پا و تۆمۆری مێشك و بیناییشی لاواز بووە.
116_ حەسەن عۆبەید، راگیراو لە زیندانی كارون، تووشی كێشەی سیستمی گوێ و گوارش بووە.
117_ عەبد ئیمام زائیری، راگیراو لە زیندانی كارون، تووشی خوێن بەربوونی مەعیدە بووە.
118_ عەبد ئەمیر ماتوری، راگیراو لە زیندانی كارون، تووشی تەشەنۆج و لەسەرخۆچوون هاتووە.
119_ عەبد زەهرا هلیچی، راگیراو لە زیندانی كارون، تووشی ئازاری پا بووە و لەشیشی ئیلتیهابی هەیە.
120_ كازم خۆش نەمەك، راگیراو لە زیندانی كارون، تووشی بەرز بوونەوەی خوێن و دیابێت بووە.
121_ قازی حەیدەری، راگیراو لە زیندانی كارون، سنگ، گوێ، مەفسەل و عەزۆلەكانی لەشی تووشی ئازاری توند هاتوون.
122_ مەجید ساری، راگیراو لە زیندانی كارون، تووشی تەشەنۆج و لەسەرخۆچوونی عەسەبی بووە.
123_ یەحیا ناسری، راگیراو لە زیندانی كارون، تووشی نەخۆشی دڵ بووە.
124_ حسێن سەبوری، راگیراو لە زیندانی نەوا لە ماهشەهر، تووشی بچڕانی عەسەبی بووە.
125_ ئەبۆلقاسم (جەواد) فولادوەند، چالاكی سیاسی و راگیراو لە زیندانی رەجایی شاری كەرەج، تووشی نەخۆش فتق هاتووە و ددانەكانیشی ئازاری توندی هەیە و ناوبراو لە چارەسەریی پزیشكی بێ بەری كراوە.
126_ كەیخسرۆ شەرەف پور، زیندانی سونە مەزهەب و راگیراو لە زیندانی رەجایی شاری كەرەج، تووشی نەخۆشی نەناسراو بووە و ئێستاكە لە دۆخێكی قەیراناویدا دەژیت و لە هەموو چارەسەرییەكی پزیشكی بێ بەرییە.
127_ ئەفشین بایمانی، راگیراو لە زیندانی رەجایی شار كەرەج، تووشی كێشەی شەبكیە بووە.
128_ بەرزەن نەسرۆڵڵا زادە، راگیراو لە زیندانی رەجایی شاری كەرەج، تووشی نەخۆشی ئیلتیهابی لەش بووە.
129_ جەعفەر ئەقدەمی، راگیراو لە زیندانی رەجایی شاری كەرەج، تووشی گرفتی عەزۆلانی بووە.
130_ حەسەن فەتحعەلی ئاشتیانی، راگیراو لە زیندانی رەجایی شاری كەرەج، بە تەواوەتی لەشی ئازاری هەیە و بەشێكی زۆری ئەو ئازارەش هین پیری و بەساڵاچوون راگەیەندراوە.
131_ سەید قاسم ئابستە، راگیراو لە زیندانی رەجایی شاری كەرەج، تووشی گرفتی گورچیلە بووە.
132_ ساڵح كۆهەندڵ، راگیراو لە زیندانی رەجایی شاری كەرەج، لەشی لاواز بووە و گیرۆدەی نەخۆشی خوێنە.
133_ عەبدولڕەحمان سەنگانی، راگیراو لە زیندانی رەجایی شاری كەرەج، تووشی نەخۆشی ئەعساب بووە.
134_ فەرشید ناسری، راگیراو لە زیندانی رەجایی شاری كەرەج، تووشی نەخۆشی گورچیلە و مەسانە بووە.
135_ فیروز حەمیدی، راگیراو لە زیندانی رەجایی شاری كەرەج، تووشی نەخۆشی گوارش، دەم و ددان بووە.
136_ كورش زیاری، راگیراو لە زیندانی رەجایی شاری كەرەج، نەخۆشی دیسك و كەمەری هەیە.
137_ محەمەد غەریبی، راگیراو لە زیندانی رەجایی شاری كەرەج، تووشی نەخۆشی گورچیلە بووە.
137_ محەەد غەریبی، راگیراو لە زیندانی رەجایی شاری كەرەج، تووشی نەخۆشی گورچیلە بووە.
138_ مەحمود بادەوام، راگیراو لە زیندانی رەجایی شاری كەرەج، تووشی نەخۆشی عەسەبی بووە.
139_ میساق یەزدان نژاد، راگیراو لە زیندانی رەجایی شاری كەرەج، تووشی فتق و بای رێخۆڵە بووە.
140_ ئارش شەریفی، راگیراو لە زیندانی رەجایی شاری كەرەج، تووشی لاوازیی بینایی بووە و پێویستی بە نەشتەرگەریی خێرا هەیە.
141_ ئەسەدۆڵلا هادی، راگیراو لە زیندانی رەجایی شاری كەرەج، تووشی نەخۆشی دڵ بووە.
142_ سەعید مەدەنی، راگیراو لە زیندانی رەجایی شاری كەرەج، گیرۆدەی نەخۆشی دەزگای گوارشی بووە.
143_ جەمشید دێهقانی، راگیراو لە زیندانی قزڵ حسار، تووشی نەخۆشی ئیلتیهابی لەش بووە.
سەید هادی حسێنی، راگیراو لە زیندانی قزڵ حسار، تووشی نەخۆشی تەشەنۆج و لەسەرخۆچوون، بووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.