پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

لە ماوەی 4 ساڵدا هەزار كەس لە زیندانەكانی حكومەتی بەشار ئەسەد كوژراون

گرووپی چاودێریی مافی مرۆڤ لە سوریە دەڵێ لە سەرەتای ناڕەزایەتییەكانی دژی حكومەتی بەشار ئەسەدەوە تا ئێستا نزیك بە 13 هەزار كەس كە 108 كەسیان منداڵ بوون لە ژێر ئازارو ئەشكەنجەدا كوژراون.

لە بەیاننامەی ئەم گرووپەدا هاتووە كە لاوترین كەس كە بە هۆی ئازارو ئەشكەنجەوە لە زیندانەكانی بەشار ئەسەددا كوژراوە تەمەنی 12 ساڵ بووەو هەروەها كۆی قوربانیانی ئەشكەنجە لە زیندانەكانی سوریە لەو ماوەیەدا 12 هەزارو 751 كەس بووە.

بەپێی لێدوانی ڕامی عەبدوئەلڕەحمان، سەرۆكی گرووپی چاودێریی مافی مرۆڤ، بنەماڵەی هێندێك لەم كەسانەی كە لە زیندانەكاندا بە هۆی ئازارو ئەشكەنجەوە كوژراون بە زۆری و لە ژێر فشارێكی قورسدا بەڵگەیەكیان پێ مۆر كردون كە ڕۆڵەكانیان لەلایەن دژبەرانی ئەسەدەوە كوژراون.

ڕامی عەبدوئەلڕەحمان هەروەها لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێریی فەرانسەدا جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، كە ئەم ئامارە ئەو 20 هەزار كەسەی كە لە زیندانەكانی بەشار ئەسدا بێسەرو شوێن بوون، ناگرێتەوە.

گرووپی چاودێریی مافی مرۆڤی سوریە كە مەقەڕەكەی لە وڵاتی بریتانیایە پێشتر ڕایگەیاندبوو كە لە ماوەی 4 ساڵی ڕابردوو نزیك بە 200 هەزار سووری لە پێوەندی لەرەوتی پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەكان‌و شەڕی نێوخۆیی ئەو وڵاتەدا دەستگیر كراون.

ڕامی عەبدوئەلڕەحمان دەڵێ هێزە ئەمنیەتییەكان بە هۆی پێنەدانی خواردەمەنی و خواردنەوە بەندییەكان تا سەرەمەرگ دەبەن‌و دوایەش داو دەرمانیان پێنادەن‌و ئەوان لە ژێر ئازارو ئەشكەنجەی قورسی رۆحی و ڕەوانی دان.

شایانی باسە، كە دوایین ژمارەی كوژراوانی شەڕی نێوخۆی سوریە زیاتر لە 210 هەزار كەس ڕاگەیەندراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.