چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

كۆڵبەرێكی دیكەی كورد بە تەقەی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی گیانیلەدەستدا

بە هۆی دەستڕێژیی گوللەی هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی لە سەر سنوورەكانی كوردستان، كۆڵبەرێكی دیكەی كورد كە سەرقاڵی كاسبی كردن بوو، بەو بۆنەوە گیانی لەدەستدا.

بە پێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، یەكەم ساتەكانی بەرەبەیانی رۆژی هەینی 22ی مانگی رەشەممە، بۆ جارێكی دیكە هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی لە سەر سنوورەكانی كوردستان پۆلێكی كۆڵبەر و كاسبكاری كوردیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و بەو بۆنەوە كۆڵبەرێكی خەڵكی شاری سەردەشت بە ناوی “رەحمان ئیبراهیم زادە” گیانی لەدەستدا.

“رەحمان ئیبڕاهیم زادە” 30 ساڵی تەمەن هەبووە و خەڵكی ئاوایی “بنو خەلف”‌ سەر بە شاری سەردەشت بووە و لە ناوچەی سنووری “قاسمەڕەش” سەرقاڵی كاری كۆڵبەری بووە و بەو بۆنەوە لە لایەن هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و بە سەختی بریندار بووە، بەڵام كاتێ گەیشتووەتە نەخۆشخانە بە هۆی كاریی بوونی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە.

شایانی باسە، بە هەزاران كەس لە خەڵكی چەوساوە و زەحمەتكێشی كوردستان لەبەر نەداریی و بێكاریی روو دەكەنە كاریی پڕ مەترسی و نایاسایی كۆڵبەری و كاسبكاری لە سەر سنوورەكان، تا بژیوی ژیانی خۆیان و بنەماڵەكانیان دابین بكەن، هەر بەو بۆنەشەوە زۆربەی رۆژەكان لە لایەن هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامیەوە هێرش دەكرێتە سەریان و بەرەوڕووی خەساری گیانی و ماڵی دەبنەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.