پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

گۆڤارێكی خوێندكاریی زانكۆی ئیلام داخرا

گۆڤارێكی خوێندكاریی بە ناوی “سیماب” لە زانكۆی ئیلام پاش بڵاوبونەوەی یەكەم ژمارەی، داخرا.

بە پێی راپۆرتی ماف نیوز، گۆڤارێكی خوێندكاریی كوردی_فارسی لە سەر بڕیاری كومیتەی چاودێریی بەسەر چاپەمەنیەكانی زانكۆ، بە ماوەی 9 مانگ داخراوە. هەروەها پاش دەركردنی ئەو حوكمە، بەرپرسی گۆڤارەكەش بە ناوی “مەحمود غوڵام ئابادی”یش بانگهێشتی ئیدارەی كاروباری فەرهەنگی زانكۆ كراوە.

ئەو حوكمە لەحاڵێكدا دەركراوە، كە لە مانگی رێبەندان كاتێ لەسەر بڵاوكردنەوەی ئەو گۆڤارە رێكەوتبوون، 2 گۆڤاری دیكەی سەر بە بەسیجیەكان بڵاو دەكرایەوە.

تۆمەتی گۆڤاری سیماب، لە كۆبوونەوەی كومیتەی چاودێریی بەسەر گۆڤارە خوێندكارییەكانی زانكۆی ئیلام، پڕوپاگەندە دژی نیزام رایگەیەندراوە. هەروەها تۆمەتگەلێكی دیكەی لە چەشنی :”بڵاوكردنەوەی بابەتی ناشەرعی”، “هەڵخڕاندنی ژنان بۆ راوەستان بەرامبەر بە حوكمە شەرعیەكان و بڵاوكردنەوەی بابەتی نالەبار و قازانچی بەهاییەكان” دراوەتە پاڵی.

دەركردنی ئەو حوكمە لەحاڵێكدایە، كە لە زۆربەی حاڵەتەكاندا سەرەتایی ترین مافەكان لەوانە مافی بەرگریی بە ئامادەبوونی كەسەكە لەبەرچاو ناگیردرێت و زۆربەی حوكمەكان بە شێوەی غیابی و بە بێ ئامادەبوونی بەرپرسانی حقوقی دەردەكرێت.

بابەتەكانی یەكەم ژمارەی گۆڤارەكە، بە 2 زمانی كوردی و فارسی بڵاو دەكرایەوە، كە 30%ی كوردی و “كەلهوڕی” و 70%ی فارسی، بڵاو كرابووەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.