دوو شه‌ممه‌ 2 تشرینی یه‌كه‌م 2023

یونیسێف: 14 ملیۆن منداڵ لە عێراق‌و سوریە ئاوارە بوون

ڕێكخراوی یونیسێف رایدەگەیەنێت بەهۆی ململانێ‌و بارودۆخی ناهەمواری عێراق‌و سوریەوە، 14 ملیۆن منداڵ ئاوارە بوون ، داواش لە وڵاتانی جیهان دەكات، پێداویستی ماددیی‌و مەعنەوییان بۆ دابین بكەن.

ڕێكخراوی (یونیسێف)ی‌ سەر بە نەتەوە یەكگرتوەكان، لە ڕاپۆرتێكی نوێیدا ئاشكرای كردوە: بەهۆی بارودۆخی ناسەقامگیری عێراق‌و سوریەوە، تائێستا 14 ملیۆن منداڵ لەو دوو وڵاتە، سەرگەردان بون ‌و زۆربەشیان بێ بەش بوون لە پرۆسەی‌ خوێندن.

بە پێی راپۆرتەكە: 8 ملیۆن‌و 200هەزار منداڵی سوریی، ئاوارەی‌ وڵاتانی لوبنان‌و توركیەو ئوردن بوون‌و لە ژێر چادر، ژیان دەگوزەرێنن‌و باری بژێویی ‌و تەندروستییان زۆر خراپە.

ئاماژەی‌ بۆ ئەوەش كردوە: بەهۆی بارودۆخی خراپی عیراقەوە، زیاتر لە  2 ملیۆن 800 هەزار منداڵ، ئاوارەبوون‌و بەشێكی زۆریشیان لەو ناوچانە گیریان خواردوە كە بەدەست ڕێكخراوی داعشەوەن.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.