چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

سەدەكانی پارێزگای سنە بەرەوڕووی قەیران بوونەتەوە

بە پێی وتەی نوێنەری شارەكانی سەقز و بانە لە مەجلیسی كۆماری ئیسلامی، سەدەكانی پارێزگای سنە لە قەیراندایە و تەنیا لە ئاوی ئەو سەد و بەنداوانە بۆ خواردنەوە كەڵك وەردەگیرێت.

موحسێن بیگلەری نوێنەری شارەكانی سەقز و بانە لە مەجلیسی كۆماری ئیسلامی، بە ئاماژەدان بە كێشەی كەمئاویی لە 50% لە گوندەكانی پارێزگای سنە، دەڵێت: لە رابردوودا خوازیاری ئەوە بووین دەسەڵاتی بەڕێوەبەریی بەنداوەكانی ئەو پارێزگایە بدرێتە بەرپرسانی خۆجێیی، بەڵام ئێستا تەنیا خوازیاری ئەوەین، كە ئاوی پێویستمان بۆ دابین بكەن، جا دوایی بیدەن بە دانیشتووانی پارێزگاكانی دیكەی ئێران”.

مەعسومە ئیبتكات سەرۆكی رێكخراوەی ژینگەپارێزی ئێران لە رۆژانی رابردوودا رایگەیاند بوو، كە 88%ی دەریاچەی ورمێ وشك بووە.

لە چەند رۆژی رابردوودا بەرپرسی گەڵاڵەی پاراستنی تاڵاوەكانی ئێرانیش رایگەیاندبوو، كە بەهۆی بارینی وەرزی زستان و  پاییز 30 سانتیمەتر ئاوی دەریاچەی ورمێ بەرزبووەتەوە، بەڵام بۆ ئەوەی ئەو قەیرانە تێپەڕێنین پێویستە كە 4 مەتری دیكەش ئاوی گۆلی ورمێ بەرز ببێتەوە.

شایانی باسە، لە ماوەی ساڵانی رابردوو 600 تاڵاو لە ئێران وشك بوون و كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی باس لەوە دەكەن، كە تا 20 ساڵی دیكە ژیان لە ئێران بەردەوامە و كەمئاویی یەكێك لە گەورەترین كێشەكانی ئەو وڵاتە دێتە ئەژمار.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.