چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

داعش گازی كلۆری بەكارهێنا

گرووپی رێكخراوی ئیسلامی عێراق و شام ناسراو بە (داعش) بە دژی هێزەكانی ئەرتشی عێراق گازی ژەهراویی كلۆری بەكارهێناوە.

كەناڵی (BBC) بڵاویكردەوە كە ‌ توانیویەتی گرتەی ڤیدیۆیی بەكارهاوردنی گازی كلۆری لەلایەن چەكدارانی داعشەوە دەست بكەوێت كە لە شەڕدا بكاریان هێناوە.

هاوكات حكومەتی عێراق لە ڕوونكردنەوەیەكدا ڕایگەیاند: “بڕە گازێكی كەمی كلۆر لەو بۆمبانەدا بەكارهێنراوە كە لە تەنیشتی ڕێگاكاندا چێنراون، بۆ بە ئامانج كردنی ئەو هێزە عێراقییانەی كە لە هێرشدان بۆ دەركردنی چەكدارانی داعش لە تكریت”.

پسپۆڕانی بواری چەكی شیمیاییش دەڵێن: “گازی كلۆر لەلایەن داعشەوە وەك جەنگێكی دەرونی بەكاردەهێنرێت، بەو پێیەی كە گازەكە چڕییەكی تەواوی نییە”.

هێرشی ئەرتشی عێراق بۆ رزگاركردنی تكریت لە دەستی چەكدارانی داعش كە لە هاوینی ساڵی رابردوو لە لایەن ئەو گرووپەوە دەستی بەسەردا گیراوە، ماوەی هەفتەیەكە دەستی پێ كردووە و وەكوو گەورەترین هێرشی ئەرتشی ئەو وڵاتە بۆ سەر داعش دێتە ئەژمار.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.