سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

هەوڵی دزیی كردن بە چەك لە بانكێكی شاری سەقز بێ ئاكام مایەوە

كەسێك كە بە مەبەستی تاڵانكاریی هێرش دەكاتە سەر بانكێكی شاری سەقز و بە بێ ئەوەی پارەیەكی دەستكەوێ هەڵاتووە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، رۆژی چوارشەممە 20ی مانگی رەشەممە كەسێك بە مەبەستی تاڵانكاریی هێرشی كردووەتە سەر بانكی تجارەت لقی بەهارستانی خواروو لە شاری سەقز، بەڵام نەیتوانییوە هیچ پارەیەك دەست بخات و لەو شوێنە هەڵاتووە.

پەیامنێری زاگرۆس پۆست لە شاری سەقز باس لەوە دەكات، ئەو كەسە چەكی پێ بووە و پاش ئەوەیكە چووەتە نێو بانكەكە و نیگەهبانی بانكەكەی بەستووەتەوە، هەوڵی داوە پارەی بانكەكە بە تاڵان بەرێت، بەڵام هیچی دەست نەكەوتووە و ئەو شوێنەی بەجێ هێشتووە.

جێگای ئاماژەیە، بە هۆی هەژاری و بێكاریی كۆمەڵانی خەڵكی ئێران و بەتایبەت كوردستان، دیاردە دزێوە كۆمەڵایەتییەكان و لەسەرەوەی هەموویانەوە دزی كردن بە ئاستێكی زۆر پەرەی سەندووە و ئەمەش بوەوتە هۆی ئەوەیكە، خەڵك ئەمنیەت و ئاسایشیان لێ زەوت بكرێ.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.