پێنج شه‌ممه‌ 3 كانونی یه‌كه‌م 2020
ماڵەوە / ئێران / په‌یامنێرانی‌ بێسنوور: ئێران مه‌ترسیداره‌ بۆ رۆژنامه‌نووسان

په‌یامنێرانی‌ بێسنوور: ئێران مه‌ترسیداره‌ بۆ رۆژنامه‌نووسان

رێكخراوی‌ په‌یامنێرانی‌ بێسنوور له‌ راپۆرتێكی‌ نوێدا رایگه‌یاند، كۆماری ئیسلامی له‌ ریزی‌ پێنج وڵاته‌ مه‌ترسیداره‌كه‌یه‌ بۆ دۆخی‌ رۆژنامه‌ نووسان.
رێكخراوه‌كه‌ ئاماژە بەوە دەكات له‌ ئێستادا 71 رۆژنامه‌نووسی‌ ئێرانی‌ له‌ زیندانه‌كانی‌ ئێراندان و سه‌ره‌ڕای‌ به‌ڵێنه‌كانی‌ رووحانی‌ بۆ ئازاد كردنیان، ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ له‌ به‌ندیخانه‌ ماونه‌ته‌وه‌.

له‌ به‌شێكی‌ تری‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ سه‌ره‌تای‌ ساڵی‌ 2013 تا ئێستا 76 رۆژنامه‌نووس له‌ ئێران ده‌ستگیركراون و 12 رۆژنامه‌ و گۆڤاریش داخراون.
له‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ په‌یامنێرانی‌ بێسنووردا ره‌خنه‌ له‌ حه‌سه‌نی‌ رۆحانی‌ گیراوه‌و كه‌ پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه‌ له‌و به‌ڵێنیانه‌ی‌ كه‌ له‌ كاتی‌  بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا دابووی‌.
له‌ لایه‌كی‌ تره‌وه‌ لێژنه‌ی‌ به‌رگری‌ له‌ مافی‌ رۆژنامه‌نووسان، ساڵی‌ 2013ی‌ وه‌كو ساڵی‌ ڕه‌ش بۆ رۆژنامه‌نووسانی‌ به‌ندكراو ناوبردووه‌ و راشیگه‌یاندوه‌ له‌ئه‌مساڵدا 211 رۆژنامه‌نووس له‌ سه‌ر ئاستی‌ جیهاندا زیندانی‌ كراون، كه‌ نیوه‌ی‌ زیاتری‌ ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ خه‌ڵكی‌ وڵاتانی‌ چین و ئێران و توركیان.

بابەتی هاوپۆل

کوژرانی کاسبکارێکی خەڵکی بانە لە سیستان و بەلووچستان + فیلم

کاسبکارێکی کوردی خەڵکی شاری بانە کە، لە رووی ناچاری و لەبەر کابی رردن رووی لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.