مامۆستایانی نارازی ئێران و کوردستان ئەمرۆ مانیان گرت

پاش ئەوەیكە لە ماوەی رۆژانی رابردوو بانگەوازێكی لە لایەن ناوەندی پیشەیی مامۆستایانی ئێران بە مەبەستی كۆبوونەوەی ناڕەزایی و خۆپیشاندانی هێمنانەی مامۆستایان لە سەرانسەر ئەو وڵاتە بڵاو كرایەوە، ئەو بانگەوازە لە لایەن مامۆستایانی دەكرێ بڵێین سەرانسەر ئێرانەوە بە ئاستێكی بەرین پێشوازی لێ كرا.
رۆژی یەكشەممە 10ی مانگی رەشەممە مامۆستایانی پۆلەكانی “سەرەتایی، ناوەندیی و مامناوەندیی” لە سەرانسەر كوردستان و ئێران یەكگرتوو و هاو هەنگاو رژانە سەر شەقامەكان و لە بەردەم ناوەندە حكومەتییەكان و بەتایبەت ئیدارەی پەروەردەی شارەكان كۆبوونەوە و بە هەڵكردنی تراكت و پلاكارد كە دروشمی ناڕازییانەی لەسەر بوو، سەڵای ناڕەزایی خۆیان بە دەنگی كاربەدەستانی حكومەتیی گەیاند.
لەو كۆبوونەوەیەدا، كە زۆر هێمنانە و شارستانیانە بەڕێوە چوو، مامۆستایان بە هەڵكردنی پلاكاردگەلێك كە لە سەری دروشمی وەكوو: “هەم بە دەست هەژاریەوە دەناڵێنین و هەم بە دەست هەژاریەوە بێزارین، بێ دەنگی ئێمە بەرزتر لە هاواری ئێمەیە و خانەنشین كراوانی ئیدارەی پەروەدە لەبەرچاو بگرن و …”نووسرابوو، بە دەیان هەزار مامۆستا بەشدار بوون.
لەو گردبوونەوە ناڕەزاییەی مامۆستایانی كوردستان و ئێران، وێڕای ئەوەیكە خوازیاری پێڕاگەیشتن و وەڵامدانەوەی خواست و داواكارییە پیشەیی و رەواكانی خۆیان و هەموار كردنی یاسای حەقدەست و خزمەتگوزارییەكانیان بوون، بەتایبەتی خوازییاری جێبەجێ كردنی خێرا و بێ پێشمەرجی بەندەكانی 5 لە ماوەی 68ی یاسای بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاریی وڵات بوون، كە ئیزن دەداتە دەوڵەت بۆ پیشە هاوكێشەكانی فەوقە دیپلۆم لانیكەم 700 ئیمتیاز، بۆ كارناسیی 1500 ئیمتیاز و بۆ كارناسیی باڵا زیاتر لە 2000 ئیمتیازی تایبەت لەبەرچاو بگیردرێت.
هەروەها مامۆستایانی كوردستان بەرامبەر بە جێبەجێ كردنی ئەسڵی 15ی یاسای بنەڕەتی ناڕەزاییان دەربڕی و لە پشتیوانی لە زمانی دایكی بۆ قوتابیان، دروشمگەلێكیان بەرز كردەوە.

ئەمڕۆ مانگرتنی مامۆستایانی ناڕازیی لەم شارانەدا بەڕێوە چوو: ” سەقز، سەوڵاوا، مەریوان، بانە، جوانرۆ، کرماشان، ئیلام، پیرانشار، سەرپڵ زەهاب، زەنجان، سنە، ورمێ، ئەلیگودەرز، ئەیوان، تاران، مەشهەد، ئیسفەهان، یەزد و…”
جێگای ئاماژەیە، لە ماوەی یەك ساڵی رابردوو چەندین جار مامۆستایانی قوتابخانەكانی ئێران و بەتایبەت كوردستان بەرامبەر بە نادادپەروەری و كەمی حەقدەست و ناڕەوابوونی خۆی خۆیان لە بەردەم مەجلیس كۆماری ئیسلامی و وەزارەت و ناوەندەكانی پەروەردەی ئەو حكومەتە كۆبوونەوە و گردبوونەوەی ناڕەزاییان بەڕێوە بردووە و خوازیاری ئاوڕدانەوە و بیەخدان بە دۆخی نەشیاوی خۆیان بوون، بەڵام بەداخەوە تا ئێستاشی لەگەڵ بێت دۆخی مامۆستایان چاك بوونی بەخۆیەوە نەبینیوە و وێڕای دانی چەندین جار بەڵێن سەبارەت بە پێڕاگەیشتن بەو داواكارییانە، هەر وەكوو خۆی ماوەتەوە و ئەمەش زەخت و گوشارێكی زۆری لە سەر شێوازی ژیانی مامۆستایان و فەرهەنگیان دروست كردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.