دوو شه‌ممه‌ 2 تشرینی یه‌كه‌م 2023

بەرپرسێكی پلە بەرزی “جەیش العدل” دەستگیر كرا

بەرپرسانی ئەمنیەتی و نیزامیی پاكستان ڕایانگەیاندووە، كە “سەلام ریگی” یەكێك لە رێبەرانی پایەبەرزی گرووپی چەكداریی ” جیش العدل” لەو وڵاتە دەستگیر كراوە.

هەواڵنێریی روێتێرز لە زاری بەرپرسێكی ئەمنیەتی پاكستانەوە كە نەویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت بڵاوی كردۆتەوە، سەلام ریگی لە شاری ” كوەیتە” لە ناوچەی بەلووچێستانی پاكستان لەناو پاسێكدا دەستگیر كراوە.

سەلام ریگی لە خزمە نزیكەكانی “عەبدولمالك ریگی” رێبەری پێشووی گرووپی ”جیش العدل” بوو كە لەل ایەن حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستگیر و ساڵی 5 ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی موحاربە و هەوڵدان بە دژی ئەمنیەتی میللی لە شاری تاران ئێعدام كرا.

دەوتریت سەلام ریگی بەرپرسیاریەتی چەندین كردەوەی خۆكوژی لە ئێران و پاكستان لە ئەستۆ بووە و هەتا ئێستاش ڕوون نەبۆتەوە كە ئاخۆ پاكستان ئەو تۆمەتبارە رادەستی ئێران دەكاتەوە یان نا.

گرووپی جیش العدل خۆی وەكوو بەرگریكاری مافی سونیەكان و بەتایبەت خەڵكی سیستان و بەلووچێستانی ئێران راگەیاندووە و هەتا ئێستاش چەندین جار تێكهەڵچوونی چەكداریی لە نێوان ئەو گرووپە و كۆماری ئیسلامی روویداوە و ژمارەیەكی زۆر لە چەكدارەكانی هەر دوو لا كوژراون.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.