دوو شه‌ممه‌ 2 تشرینی یه‌كه‌م 2023

هەزار و 300 كەسی فەرانسەوی لە نێو ریزەكانی داعشدان

وەزیری ناوخۆی فەرانسە بوونی نزیكەی 1300 هاوڵاتیی خەڵكی ئەو وڵاتەی لە نێو ریزەكانی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (ناسراو بە  داعش) لە عێراق و سووریە رادەگەیێنێت و پێشیوایە شانەی نووستوو بوونیان هەیە و لە هەر كاتێك بیانەوێت دەجووڵێن.

بێرنارد كازینۆف، وەزیری ناوخۆی فەرانسە دەڵێت:”دەزگا ئیتلاعاتیەكانی فەرانسە كاردەكەن بۆ چاودێریكردنی جموجۆڵی هەندێك لە تووندئاژۆكان، كە گومانی هێرشی تیرۆریستییان لێدەكرێت”.

لە هەمانكاتیشدا وەزیردی دادگوستەریی فەرانسە رایگەیاندبوو، سیستمێكی نوێ بۆ چاودێریی لەنێو بەندیخانەكان پەیڕەو دەكەن، بۆ تێكەڵنەبوونی تووندئاژۆكان بە بەندكراوانی دیكە و رێكخستن و ئامادەكردنیان بۆ نێو رێكخراوە تووندئاژۆكان ئاشكرا بكەن.

جێگای ئاژمایە، ئێستاكە زیاتر لە 15 هەزار چەكداری بیانی لە نێو ریزەكانی داعش لە وڵاتانی سوریە و عێراقدان، كە زۆربەی ئەو كەسانە لە وڵاتانی ئوروپاییەوە روویان لە داعش كردووە و تا ئێستاش بە دەیان كەسیان لێ كوژراوە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.