یه‌ك شه‌ممه‌ 17 تشرینی دووه‌م 2019
ماڵەوە / جیهان / 232 ملیۆن كۆچبەر لە ساڵی 2013دا وڵاتی خۆیان بەجێهێشتووە

232 ملیۆن كۆچبەر لە ساڵی 2013دا وڵاتی خۆیان بەجێهێشتووە

18ی دێسامبر، رۆژی‌ جیهانی‌ كۆچبه‌رانه‌و بەپێی ئامارەكان ساڵی 2013ی زایینی زۆرترین ژمارەی كۆچبەران تۆمار كراوە.
به‌پێی‌ دوایین ئاماری‌ به‌ڕێوە به‌رایه‌تی به‌شی ئابوری‌ و كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان، (232) ملیۆن كۆچبه‌ر‌ له‌ جیهاندا له‌ ساڵی‌ 2013 تۆماركراون، كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌كاته‌ له‌سه‌دا 3.2 دانیشتوانی‌ هه‌مو جیهان.
به‌پێی‌ هه‌مان سه‌رچاوه‌، وڵاتانی ئاسیا و ئه‌وروپا نزیكه‌ی‌ دو له‌سه‌ر سێی‌ هه‌مو كۆچبه‌رانی‌ جیهان له‌خۆ ده‌گرن، كه‌ ده‌كاته‌ زیاتر له‌ 140 ملیۆن كۆچبه‌ر.
لەسەر ئاستی قوربانیانی کۆچبەرانیش، به‌پێی‌ ئامارێكی‌ رێكخراوی‌ كۆچی‌ جیهانی (IOM) زیاتر له‌ حەوت هه‌زار كۆچبه‌ر له‌ ده‌ریاكان پێش گه‌شتنیان به‌ وڵاتانی وه‌رگر خنكاون، كه‌ ئه‌وانیش زۆربه‌یان له‌پێش گه‌شتنیان به‌ ئه‌وروپا و له‌ ئاوه‌كانی‌ ده‌ریای‌ ناوه‌ڕاست و له‌پێش گه‌شتنیان به‌ ئوسترالیا له‌ ئاوه‌كانی‌ نزیك دورگه‌ی‌ جاوا خنكاون.

بابەتی هاوپۆل

چوار چالاکی ئەدەبی لە بۆکان دەستگیر کران

هێزەکانی ئیتلاعات لە شاری بۆکان چوار چالاکی ئەدەبیی خەڵکی ئەو شارەی دەستگیر و رەوانەی ئیدارەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.